Halloween party ideas 2015
banner




 

به‌رێزان / له‌به‌ر كه‌می وه‌خت ئه‌م نامه‌ خێرایه‌م به‌ زمانی ئه‌لمانی و ئینگلیزی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ ناردوه‌ ، سه‌باره‌ت به‌  سةردانةكةي سةرؤكي فةرةنسا ‌‌‌بؤ هةريميش كة به‌رده‌وام بۆ شوێنی تری ئه‌وروپیشی ده‌نێرم ، هیوادارم هه‌ر كه‌سێك لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و هه‌وله‌ بدات، بێگومان نزیك له‌ هه‌لبژاردنه‌كان له‌ فه‌ره‌نسا ئۆپۆزیسۆن و ميدياكاني ،، ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ به‌كار ده‌هێنێت بۆ مه‌رامی سیاسی...


تێكسته‌ ئه‌لمانیه‌كه‌م به‌ رێگای گوگله‌وه‌ وه‌رگێراوه‌ته‌ ئینگلیزی و دیاره‌ بێ كه‌موكوڕی نیه‌ ، هه‌ر به‌رێزێكی ئینگلیزی زان بتوانێت باشتری بكات ئه‌وه‌ كارێكی باش ده‌بێت. له‌ دوو كه‌نالی تیفی ئه‌لمانیا باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی François Hollandee كرد بۆ عێراق به‌لام ته‌نیا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ چوه‌ته‌ لای عه‌بادی به‌لام سه‌ردانی ناوچه‌یه‌كی نزیك موسلیشی كردوه‌ به‌ناوی سه‌ردانی فه‌ره‌نسیه‌كان ، له‌ وێنه‌كه‌دا بارزانیش ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ دوور وه‌ستاوه‌ به‌لام بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناوی بارزانی بهێنرێت. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

( نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای بارزانی ) بۆ / بالويزخانه‌ی فه‌ره‌نسا لة بةرلين  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا  ڕای گشتی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ به‌ریز سه‌رۆكی ده‌وله‌تی فه‌ره‌نسا François Hollande میوانداری به‌ریزتان بۆ لای بارزانی چه‌ندین پرسیار دێنێته‌ پێش.

 11) به‌رێزتان بۆ جاری دوه‌مه‌ سه‌ردانی بارزانی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له‌ ڕابوردودا بانهێشتی پاریسیشتان كردوه‌ ، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ بارزانی به‌ پێی ده‌ستوری په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه‌و ئاماده‌ش نیه‌ كورسی ده‌سه‌لات ته‌سلیم بكات. هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاستیدا ده‌مێكه‌ خاوه‌ن په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت نیه‌، هه‌ربۆیه‌ لێره‌دا پرسیار ده‌كه‌م به‌رێزتان سه‌ردانیی كێتان كردوه‌؟

  22) ماوه‌ی نزیكه‌ی سالێك ده‌بێت موچه‌ی ته‌واویی خه‌لكی هه‌رێم نادرێت و سیاسه‌تی برسی كردن په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

بارزانی ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خێزان و بنه‌ماله‌كه‌ی كار ده‌كات و له‌سه‌ر حیسابی خه‌لكی ولات خۆیان ده‌وله‌مه‌ند كردوه‌و ملیار دۆلاره‌كانیان ترانسفێری بانقه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن و به‌رێزیشتان ئه‌وه‌ له‌ من باشتر ده‌زانن ، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌لكی ولات برسی و بێ پاره‌ كراوه‌.

هه‌مان شت بۆ بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانیشه‌ به‌لام بارزانیه‌كان پشكی سه‌ره‌كییان به‌ر ده‌كه‌وێت. مافه‌كانی مرۆڤ له‌م ولاته‌دا به‌ رێگای ئه‌وه‌ی ناونراوه‌ سیسته‌می سیاسی پێشیل كراوه‌.

من خۆم له‌به‌ر ڕه‌خنه‌و نوسینه‌كانم له‌سه‌ر پارتی بارزانی له‌ خالی پشكنینی سنوری توركیاو هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌والكری پارتیه‌وه‌ ده‌رمان خوارد كرام.

  33) به‌ به‌لگه‌وه‌ بارزانی بازرگانی له‌گه‌ل داعشدا كردوه‌و ناوچه‌ی شه‌نگالی ئێزیدیه‌كانی بێ به‌رگری ته‌سلیم به‌ داعش كردو ئێزیدیه‌كانی ڕوبه‌رووی چاره‌نوسێكی تراژیدی كرده‌وه‌ كه‌ دواتر داعش كۆمه‌لكوژی كردن.  

ئێسته‌ چه‌ند پرسیارێكی كه‌ش دێنه‌ پێش ، چی وای له‌ به‌رێزتان كرد ئه‌ی سه‌رۆك ، میوانداری سه‌رۆكی كلانێكی ئاوها ئه‌نجام بده‌یت؟ هۆكاره‌كه‌ی چیبوو؟ ئایا ئه‌وه‌ سه‌ردانێكی به‌ ڕووكه‌ش فه‌رمیی ده‌وله‌تیی بوو ، یان ئه‌وه‌ له‌ ڕاستیدا به‌ند بووه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیه‌وه‌ چونكه‌ سه‌رۆكی به‌رێز ئیوه‌ دیاره‌ كه‌ خانه‌نشین ده‌بیت له‌وانه‌یه‌ ته‌ماحی بازرگانی كردنت هه‌بێت به‌ رێگای ئه‌وانه‌وه‌ بۆ نه‌وت و گازی ولاته‌كه‌مان ئیتر به‌ هه‌ر رێگایه‌ك بێت ، به‌لام ئه‌وه‌ سامان و مولكی نه‌ته‌وه‌یه‌.

داخۆ هۆكاری ئه‌وه‌ له‌چیدا بێت له‌و سه‌ردانه‌تاندا به‌ هیچ جۆرێك باستان له‌ پێشل كردنه‌كانی مافی مرۆڤ و گه‌نده‌لی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ت نه‌كرد كه‌ له‌م ولاته‌ی ئێمه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتێكی ته‌قلیدیه‌وه‌. كه‌سێك و لایه‌نێك هاوشان له‌گه‌ل رژێمی ئه‌ردۆغاندا شه‌ڕو دژایه‌تی بزتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بكات له‌ توركیاو سوریاش. له‌ كۆتایدا ده‌پرسم هۆكاری ئه‌وه‌ له‌ چیدایه‌ ته‌نیا سه‌ردانی بارزانیه‌كان ده‌كه‌یت به‌ده‌ر له‌ حیزبه‌ گه‌وره‌ سیاسیه‌كانی تر له‌ هه‌رێم؟ هیوادارم ئێوه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وله‌تێكی عه‌لمانی و دیموكراتی فه‌ره‌نسا وه‌لامێكت هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و پرسیارو تێبینیانه‌م و بۆ ڕای گشتی. 

له‌گه‌ل رێزدا پرۆفیسۆر د. سالار باسیره‌   زانسته‌ سیاسیه‌كان ، ئه‌لمانیا

info@botschaft-frankreich info@consulfrance-stuttgart.org; lpb@lpb-bw.de;  presse@diplo.de

______________________________ To the: French Embassy French Foreign Ministry President of France Mr François Hollande  The public

Mr President, François Hollande Your visit to the Barzani ask many questions. 1)  You visit Barzani for the second time, or invite him personally to Paris, although B. his term of office after the constitution has long been over, but is not ready to surrender the power.

The Kurdistan-Iraq region has defacto neither government nor parliament, then I ask whom you have visited? 3)  For almost a year, no full salary is paid to the population, and the policy of hunger is pursued. Barzani only represents his clan  Interests, have enriched themselves at the expense of the civilian population, and transfer their billions to the foreign banks, you know, Mr President, better than I am, this is hungry for the population.

This also applies to the Talabanis clan, but Barzani has the upper hand. 5)  The human rights are trampled by the so-called pole system of Kurdistan-Iraq. I myself was poisoned because of my criticisms of Barzani at the Turkish-Kurdish border control of KDP secret services. 6)  B. has been shown to have traded with the IS, and the village of Shengal of Jezide left the IS alone to the IS, which was thus subjected to the genocide of the Jeziden of IS.  Now the question arises, what is the reason for you to visit such a clan? What was the occasion? Was that basically a state visit, or is it basically private interests, since you'll soon be Mr. President's retirees, and perhaps you intend to run private trading with our oil and gas, whatever that property will be Is. What can be the reason for not talking about the blatant human rights violations and corruption in my homeland by these traditional leaders? Someone shoulder-to-shoulder with Erdogan combats the Kurdish freedom movements also in Turkey and Syria bestial.

Finally, I ask you, how is it that you only visit Barzani, and not the other Kurdish large parts of the country?  I hope that you as President, a secular and democratic state of France will have an answer for the public. Best regards

Prof. Dr. Salar Basira Political scientist, Germany  January 2, 2017
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات