Halloween party ideas 2015
banner



رۆژنامەنووسێكی رۆژنامەی حورییەتی توركی رادەگەنێت سوپای وڵاتەكەی بەر لە ریفراندۆمی دەستوور، ئۆپەراسیۆنێكی دەرەوەی سنوور لە عێراق (ھەرێمی كوردستان) دژی پەكەكە ئەنجام دەدات.
عەبدولرەحمان سەلڤی لە پرۆگرامێكی كەناڵی سی ئێن ئێن تورك گوتی لە وەرزی بەھاری داھاتوو ئۆپەراسیۆنی دەروەی سنوور دژی پەكەكە ئەنجام دەدەرێت و بۆ ئەوەش ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنێكی ھاوشێوەی "قەڵغانی فورات" لە سوریا دەكات.
پێشتر چەندین جار وەزیری ناوخۆی توركیا سلێمان سۆیلو راگەیاندبوو ئامادەكاری دەكەن بۆ كوتاییھێنان بە پەكەكە و بۆ ئەوەش ئاماژەی بە وەرزی بەھاری داھاتوو كردبوو.
ئەو رۆژنامەنووسە لە قسەكانیدا باس لەوە دەكات، ئۆپەراسیۆنی چاوەڕوانكراوی توركیا لە مانگی ئادار یان نیسانی داھاتوو بە گونجاوبوونی كەشوھەوا ھاوشیوەی قەڵغانی فورات ئەنجام دەدرێت.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی سوپای توركیا لە سوریا بە بەشداری گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی نزیك لە ئەنقەرە رۆژی 24 ئابی 2016 دەستیپێكرد و بۆ ماوەی زیاتر لە 150 رۆژە بەردەوامە و چەند مانگێكیشە ھەوڵی كۆنترۆڵكردنی سەنتەری ناحیەی باب دەدات، پاش ئەوەی جەرابلوس و ناوچەكانی دیكەی نێوان كوبانێ و عەفرینی كۆنترۆڵ كرد.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات