Halloween party ideas 2015
banner



لە راگەیاندراوێکدا کە ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى لە سلێمانى وهەڵەبجەى دەریکردوە ووێنەیەکى بە ماڵپەرى ئاگاپرێس گەیشتووە هاتووە خۆپیشاندان بۆ بەردەم بارەگاکانمان بە هێلى سوور دەزانین
 
راگەیاندراوێک لە ئەنجومەنى سەرکردایەتى (سلێمانى و هەڵەبجە)ى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

هەروەکو گوێبیست دەبین ، بریارە سبەینێ لەژێر ناوى ناڕەزایەتى خەڵکدا ، خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت و خۆپیشاندانەکەش بۆ بەردەم بارەگاى سەرجەمى لایەنە سیاسیەکان بێت.
ئێمە وەک چەندین جار دووپاتى دەکەینەوە ، لەدۆخى ئارامدا ئامادەبوین و ئامادەش دەبین ، گوێ بۆ داواکاریەکانى خەڵک ڕابگرین ، بەڵام هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنى دۆخى نائارام . بەمەلەکردنى هەندێ هێزى دەبینین لە ئاوى لێڵدا ، بۆیە هەوڵى ناچارکردنمان بە گوێگرتن و ئاڕاستەکردنى خۆپیشاندان بۆ بەردەم بارەگاکانمان هێڵى سور دەزانین، دیارە ئەزموونەکانى بەرلە ئێستاش ئەو ڕاستیەى سەلماندووە ، کە ئەم شێوازە بەقازانجى هیچ لایەک نیە .

ئەنجومەنى سەرکردایەتى (سلێمانى و هەڵەبجە)ى پارتى دیموکراتى کوردستان
4/1/2017
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات