Halloween party ideas 2015
banner


بەڕێز /
خانەوادەی شەهیدو و تێكۆشەر فاتیح شوانی و كاكە شێركۆ شوانی و هاوڕێكانی.

ئامادەبوانی دووەمین ساڵیادی شەهید بوونی پێشمەرگەو فەرماندە لیوا شێركۆ شوانی و هاوڕێكانی و چلەی ماتەمینی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین فاتیح شوانی . سڵاوی خۆراگڕی و بیروباوڕی شۆرشگیڕیتان لێبێت... 

بە بۆنەی دووساڵ تێپەر بوون ، بەسەر شەهید بوونی ، كاكە شێركۆ ،فەرماندەو رۆڵەی بەوەفاو دڵسۆزی گەلەكەمان، جارێكی تر لەم بۆنە خەمناكەدا، سەرەخۆشی خۆم بۆ خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی دووپاتدەكەمەوە . 

لەناخەوە بۆ ئەم كۆستە دڵگرانین و ژانی بەسوێمان هەیە ، شەهید بوونی ئەم قارەمانەی گەلەكەمان ، خەسارەتێكی گەورە بوو نەك تەنها بۆ خانەوادە كەی بەڵكو بۆ هێزی پێشمەرگە و كەركوك و هەرێمەكەمان ، بەڵام دڵنیاین كە خوێنی ئەم تێكۆشەرەو گشت شەهیدانی كوردستان بە فیرۆ ناڕوات و خوێنی پاكیان ڕێبازی كوردایەتیمان بۆ ڕۆشن دەكەنەوە،گیانی دڵسۆزی و مقاوەمەتمان جۆش ئەداتەوە بۆیە دەڵێن خانەوەدەكەتان بەم شەهیدە سەربەرزە ولە مێژووی گەلەكەماندا ئەستێرەیەكی پرشنگدارە. 

كاك فاتیخ شوانیش هەم پێشمەرگەو هەم تێكۆشەرێكی راستگۆ و دڵسۆزی میلەتەكەی بوو ، قوربانی زۆری بە ژیانی داو خانەوادەكەشی كردە سنبولی بەردەوامی خەبات و چۆك دانەدان و درێژە دان بە رێبازی یەكێتی , رێبازەكەی مام . 

بۆیە لەخزۆری ئەم مێژووە پرشنگدرادا هەموو بە حورمەتەوە دەست لەسەر سنگ رادەگرین پێتان دەڵین ناو و یادەوەری كاك شێركۆكان كە بە مەردی ژیان و بە مەردی ژیانیان بەخشیە میلەتەكەمان هەمیشە بە زیندویی دەمێننەوە . 


هەر شادو سەركەوتووبن ....... براتان .. بافڵ تاڵەبانی
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات