Halloween party ideas 2015
banner



فەرماندەی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال مەرجی كشانەوەی هێزەكانیان لەو ناوچەیە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، هەركات ئامانجی چوونی هێزەكانیان بۆ ئەو ناوچەیە هاتەدی، دەكشێنەوە.
عەگید جڤیان، فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گه‌ل ( هه‌په‌گه‌) لە شنگال ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هێزەكانیان لە شنگال نەكشاندۆتەوە، چونكە كشانەوەيان پەیوەستە بە بەدیهاتنی ئەو ئامانجەی گەریلاكان بۆی چوونەتە ئەوێ‌.

سەبارەت بە بڕیاری ئەمریكا بۆ كشانەوەیان لە شنگال، عەگید جڤیانڤیان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (سۆمەریە نیوز)ی عیراقی وتی، "تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمیمان لەلایەن ئەمریكاوە پێنەگەیشتووە بۆ كشانەوە لە شنگال، چونكە ئێمە خۆمان بە بەشێك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەزانین".

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانیان بۆ پاراستن و بەرگری كردن لە ئێزدیەكان چوونەتە شنگال دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە هێرشیان كرایە سەر و ئەو هێزانەی لەو ناوچەیەبوون بە ئەركی خۆیان هەڵنەستان بۆ پاراستنی ئێزدیەكان.

جڤیان ڕاشیگەیاندووە، توانیویانە زیاتر لە 180 هەزار هاوڵاتی ئێزدی و پێكهاتەكانی دیكە لەدەستی داعش بپارێزین و وتیشی، "لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا 230 شەهیدمان لە شنگال لەشەڕی دژی داعش داوە".

جەختیشی كردۆتەوە، كە هێزەكانی پەكەكە بەبێ‌ ئەوەی هیچ بەرژەوەندیەكی سیاسیان هەبێت ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە شەڕی دی داعش و ئەوەی كردویانە لە دژی داعش بە ئەركی ئەخلاقی خۆیان زانیوە.

فەرماندەكەی پەكەكە ڕوونیشی كردۆتەوە، تا ئێستا نزیكەی 20 گوند و كۆمەڵگای ئێزدی لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش ماون لە باشوری شنگال و نزیكەی 5 هەزار هاوڵاتی ئێزدی لەژێر چنگی داعش ماون، بۆیە ڕزگاركردنی ئەو كەسانە و كۆنتڕۆڵكردنەوەی خاكەكەیان پێویستی بە هەوڵی هەمووانە.

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات