Halloween party ideas 2015
banner



ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاشكرای‌ ده‌كات پارتی‌ و یه‌كێتی‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوانیان ده‌كه‌نه‌ بنه‌مای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌رێم و عێراقیش.

عه‌لی‌ حسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و پرۆژه‌كانیان بۆ رێككه‌وتنی‌ نێوان لایه‌نه‌كان، رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی خه‌ریكن خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن به‌ بنه‌مای گفتوگۆكانیان".

عه‌لی‌ حسێن ئاشكرایشی‌ كرد"پارتی‌ و یه‌كێتی‌ خه‌ریكن خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌نه‌ بنه‌مای گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی گفتوگۆی‌ نێوان لایه‌نه‌كانی‌ هه‌رێمیش". ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر پارتی‌ ئاماده‌ نه‌بوو بۆ گفتوگۆ پێشوازی‌ له‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان بكات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌شڵێت"له‌ داهاتوودا به‌شاندێكی باڵای‌ هه‌رێم كه‌ بڕیاره‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كان له‌خۆ بگرێت، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و به‌ ڕاشكاوانه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆ ده‌كرێت".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات