Halloween party ideas 2015
banner




ھەڵسووڕاوێکی دیاری بزووتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت، داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم سنورێک بۆ پارتی دابنێن لە رێگریکردنی پەرلەمانتاران ، دەشڵێت، پارتی نایەوێت کەس بەبێ پرسی ئەو سەردانی ھەولێر بکات.

مام رۆستەم ھەڵسووڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆران تایبەت بە "میللەت" سەبارەت بەرێگرتن لە ئەندامانی پەرلەمان لەبازگەی پردێ رایگەیاند "داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم لەسەر ئەم ھەڵویستەی پارتی بێنەدەنگ  نەبن و سنورێک بۆ ئەم کارەی پارتی دابنێنن".

ووتیشی"بۆچی دوژمنی وڵاتەکەمان دێت بۆ ھەولێر فەرشی سوری بۆ رادەخەن و ئەندامی شەرعی وڵاتەکەیشمان رێی لێدەگرن نازانم ئەمە چەندی بەچەندە کەپارتی دەیکات".

ئەو ھەڵسوڕاوەی بزوتنەوەی گۆران وتی " ئەمانە بۆ ئینقلاب و شەڕ کردن  نەرۆشتوون بۆ ھەولێر ژن و منداڵایان لەگەڵدا بووە و ھیچ پاساوێک نییە بۆ رێگەگرتن لەم ئەندامانەی پەرلەمان و بەتایبەتیش سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ ".

ئاماژەی بەوەشکرد " ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە پارتی خۆی بە بەپرسی تەواوی ھەولێر دەزانێت و کەس بەبێ پرسی ئەو ناتوانێت بچێتە ئەوی ھەولێریشیان لە کوردستان جیاکردوەتەوە".

مام رۆستەم ئەوەشی ئاشکراکردووە " دیارە خۆیان بە ساحێبی ھەولێر بە تەنھا دەزانن و ھەولێریان لە سلێمانی و جیاکردوەتەوە ماوەیەکی دیکە وا ئەکەن کە کەسیش لە ھەولێرەوە نەیەت بۆ سلێمانی ".

ئەمەش لە کاتێکدایە رێگریکردن لە پەرلەمانتار و کەسانی سیاسی و حکومی لە بازگەی پردێ، بووەتە دیاردە و تا ئێستا لە پاش رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان، رێگری لەچەندین پەرلەمانتار کراوە و دوایین حاڵەتیش ئەوەی دوێنێ پەرلەمانتارەکەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات