Halloween party ideas 2015
banner

 



پارتی رێگری لەگەڕانەوەی کادرو ئەندامانی یەکێتی دەکاتە بگەڕێنەوە ناحیەی گوێر، لێپرسراوی کۆمیتەی گوێری یەکێتییش رایدەگەیەنێت:ھەر خێزانێک لەلایەن ناوچەی پارتییەوە پشتیوانی نەکرێت، رێگەی پێنادرێت بگەڕێتەوە ناحییەکە.

 ئەحمەد زاگە لێپرسراوی کۆمیتەی گوێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: دوای داگیرکردنی ناحیەی گوێر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، خەڵکی ناحیەکە ئاوارەبوون و ناحیەکە چۆڵکرا، دوای ئازادکردنەوەی ناحیەکە، زیاتر لە (٣٥٠)خێزانی عەرەب گەڕاوەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

وتیشی"لەلایەن ئیدارەی ناحیەکەوە کە پارتی بەڕێوەی دەبات، رێگەنادرێت (١٥)خێزانی عەرەب کە کادرو ئەندام و پێشمەرگەی یەکێتین و بەشداری شەڕی دژ بەداعشیان کردووە، بگەڕێنەوە ناحیەکە".

لێپرسراوی کۆمیتەی گوێری یەکێتی دەشڵێت"ھەر خێزانێک بیەوێت بگەڕێتەوە ناحیەکە دەبێت پشتگیری ناوچەی پارتی ھەبێت، پاشان لەلایەن ئیدارەی ناحیەکەوە رێگەی گەڕانەوەی پێدەدرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ھەندێک لەو عەرەبانەیان گەڕاندۆتەوە کە پێشوازییان لەداعش کردووە کاتێک گوێری داگیرکرد".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات