Halloween party ideas 2015
banner

بافڵ تاڵەبانی:"
پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەر حاجی فایق مامە عەزە دەكات 

پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەر حاجی فایق مامە عەزە دەكات ئەمە دەقەككەیەتی:

بۆ بەرێز، بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامە عەزە، پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین وكەسایەتی بناری بەمۆ، باوكی شەهیدی فەرماندە محمودی مامە عەزە، بەداخێكی گرانەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەر و كەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان، مامە عەزەمان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە، پرسەو سەرخۆشی، لە بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین، كە نمونەی تێكۆشان و قوربانی دانن، لە پێناو خەباتی كوردایەتی وگەلەكەشماندا، پۆلێك شەهیدتان بەخشی و قوربانی زۆرتان داوەوروبەروی ماڵ وێرانی زۆریش بونتەوە، لەدەستدانی مامە عەزە، خەسارەتێكی گەورەبوو، لەناخی دڵەوە، بەشداری خەمتانین، لە خوای گەورە داوكارین ئەمە دواین كۆستی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان بێ‌، گیانی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرنیش مامە عەزە بەبە هەشتی بەرینی خۆی شادكا.
" إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّـا إِڵیْهِ رَاجِعونَ"

براتان
بافڵ تاڵەبانی
27/01/2017
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت