Halloween party ideas 2015
banner



رێكه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان زۆری نه‌خایاند، دابه‌شبوونێكی قوڵ له‌نێوان جێگرانی سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی روویدا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش باڵی ناوه‌ندی بڕیار به‌ هۆكاری شكستپێهێنانی رێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌زانێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوو 4 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان هێرۆ برایم و نه‌وشێروان موسته‌فا ئه‌نجام دراوه، و دوانیان په‌یوه‌ندی به‌ ده‌سپێشخه‌ره‌كه‌ی بارزانی هه‌بووه‌ و دوانه‌كه‌ی تر په‌یوه‌ندیان به‌دۆخی ناوخۆی سلێمانی و پرسی بازرگانی نێوانیانه‌وه‌ هه‌بووه‌.
پێشتر نه‌وشێروان موسته‌فا به‌هێرۆ برایم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یاندبوو، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ نێو دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌وشێروان كاڵ بووه‌ته‌وه‌.
له‌ئێستا به‌هۆی لێكنزیكبوونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی باڵا نیگه‌رانیه‌كانی خۆی نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ و بزووتنه‌وه‌كه‌ ده‌یه‌وێت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌هه‌ردوو باڵه‌كه‌وه‌ رێكبخات، به‌مه‌رجێك كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌شداری نه‌كات.
ئه‌م داوایه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، كه‌ نه‌وشێروان پێیوایه‌ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی هۆكاره‌كه‌ی خودی كۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیه‌، و نه‌وشێروانیش له‌دواین په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و هێرۆ برایم ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ و به‌راشكاوانه‌ باسی لێوه‌كردووه‌.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات