Halloween party ideas 2015
banner



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: رێككەوتنەكەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی سودی نەبو، چونكە یەكێتی ناتوانێت كێشەكانی ناو ماڵی خۆی چارەسەر بكات. 

سروە عەبدولواحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان بە رادیۆی نەوای راگەیاند: رێككەوتنەكەی نێوان گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ سودێكی بە بزوتنەوەی گۆڕان نەگەیاندوەو لەڕۆژی رێككەوتنەكەوە تائێستا بەقەتیسكراوی ماوەتەوە، هیچ شتێك جێبەجێ نەكراوەو هەنگاوی جدی نەبوە، چونكە تائێستا لەسلێمانی نەمانتوانیوە كێشەی ئابوری و سیاسی و گەندەڵی چارەسەر بكەین چجای ئەوەی نەمان توانیوە كاریگەریمان هەبێت لەهەولێر.

پەرلەمانتارەكەی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی: بون و نەبونی ئەو رێككەوتنە وەك یەكە پێویستە یەكێتی هەنگاوی جدی بنێت بۆئەوەی نیازپاكی خۆی دەربخات بۆ بزوتنەوەی گۆڕان كە لەگەڵ ئەو رێككەوتنەدایە، بەڵام تائێستا یەكێتی نەیتوانیوە كێشە ناوخۆییەكانی خۆی چارەسەر بكات، بۆیە بیر لەوە ناكاتەوە لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی رێككەوتنی هەبێت و ناتوانێت ماڵی خۆی رێكبخاتەوە لەكاتێكدا تائێستا ئەندامی هەیە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانە خۆشی بە یەكێتی دەزانێت و ناوی خۆشی ناوە باڵی ناوەند.

هەرلەبارەی ئەو رێككەوتنەوە رادیۆی نەوا پەیوەندی كرد بە حەمە تۆفیق رەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و رایگەیاند: من هیچ شتێك لەوبارەیەوە بۆ راگەیاندنەكان ناڵێم.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات