Halloween party ideas 2015
banner



حکومەتی ھەرێمی کوردستان جارێکی تر و بە فەرمانێکی ئیداری زۆربەی خەڵکی توشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ کردووە و بەمەش جارێکی تر بێئومێدی بۆ ژیان باڵ دەکێشێت بەسەر ماڵە ھەژارەکاندا، ئەویش ناردنە ماڵەوەی ھەزاران كارمه‌ند و کارگوزاره‌ لە شارەوانیەکان.
ئەگەرچی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان دەڵێت لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی قەناعەت بە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی بکەین بەبڕیارەکەدا بچێتەوەو ئەو فەرمانە ھەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام زانیاری ورد و تەواو لەبەردەست دایە فەرمانکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ماڵپه‌ڕی بیرو ڕا ئه‌وه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیان کردوه‌ بە بەھادین ئیبراھیم بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و ئه‌ویش ڕایگەیاندوه‌: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی بە ئیدارەی ڕاپەڕینەوە نزیکەی ٣ ھەزار فەرمانبەری گرێبەستی ھەیە،به‌و پێیه‌ش به‌شێكی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ر و كارگوزاری گرێبه‌ست ئه‌و بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، بەڵام کەسمان لێ زیاد نیە، ئەمەش لەبەر ئەوەی پێویست ناکات لەم بارودۆخەدا ئەو فەرمانبەرە گرێبسەتانە بنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە، ئەم بڕیارەش دەرچووە بۆ ئەوەی بۆ ئەم ساڵ کارمەندی گرێبەست لە شارەوانیەکان نوێ نەکرێتەوە، لە ئێستاشدا ئەمە تەنھا بڕیارە و نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە من وەزارەتم لەوە ئاگادارکردتەوە تا لە ھەولێر و دھۆک بڕیارەکە نەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە من لە سلێمانی پێیەوە پابەند نابم.
وتیشی: ئەوەندەی زانیاری ھەبێت ئەو بڕیارە دەخرێبتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بە زوترین کات سەردانی وەزارەتی شارەوانی دەکەم بۆ ئەوەی بە بڕیارەکەدا بچیتەوە، بەڵام دڵنیانیم لەوەی وەزارەت پێشنیارەکەمان بەھەند وەردەگرێ یاخود نا، چونکە ئەگەر کار بە بڕیارەکە بکرێتە بە زیانی وەزارەت تەواو دەبێت.
ڕاشیگەیاند: تا ٢٠ی ئەم مانگە ئەم بڕیارە یەکلایی دەکرێتەوە، جا یان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە یان ئەوەتا ھەڵدەوەشیتەوەو گرێبەستەکانیان بۆ نوێ دەکرێتەوە، ئومێدیش ھەیە بتوانین شتێک بکەین بۆ ئەوەی بڕیارەکە بۆ ئەمساڵ نەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو ئەوەشی بە تۆڕی ھەواڵی بیروڕا ڕاگەیاند: پێویستە بۆ ئەم مەبەستە قسە لەگەڵ کاک قوباد تاڵەبانی بکرێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، داواکاریشم لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئەم ساڵ بڕیارەکە نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم گرێبەستی شارەوانیەکان گرێبەستەکانیان بۆ نوێ بکاتەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات