Halloween party ideas 2015
banner



ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەڵێت "دەبێ هەرێمی كوردستان بەشدار بێت لە گفتوگۆكانی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەی لەسەر دەستی پێشمەرگە ‌لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئازاد كراون".
لەڕاگەیەنراوێكدا هاتووە "ئەمڕۆ 24ی كانونی دووەمی 2017، مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازیكردن لە د. مارك باریتی، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، لە دیدارێكدا، كە بە ئامادەبوونی دۆمینیك ماس، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێوەچوو، "دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە و ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ لە تیرۆریستانی داعش تاوتووكرا و جەخت لە پێوەندییە مێژووییەكان و بەها هاوبەشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا كرایەوە".

مەسرور بارزانی، "دووەم سەردانی فڕانسوا هۆڵاند، سەرۆككۆماری فەڕەنسای بۆ هەرێمی كوردستان بە هێمایەكی گرینگی پشتیوانیكردن لەگەلی كوردستان و بەهێزی ئەو پێوەندییانە وەسف كرد" و رایگەیاند "پێوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا لە هەڵوێست و یارمەتییەكانی رابردووی فەڕەنسا بەرانبەر گەلی كوردستان سەرچاوەی گرتووە".

راشیگەیاند، "دەبێت هەرێمی كوردستان بەشدار بێت لە گفتوگۆكانی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی  ئەو ناوچانەی لەسەر دەستی پێشمەرگە ‌ لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئازاد كراون".

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە "دواتر رۆشنیایی خرایە سەر رێوشوێنەكانی زیادكردنی یارمەتییە سەربازی و مرۆییەكان و چارەكردنی پێشمەرگە بریندارەكان، و دووپات لە نەخشەڕێگەی سەربەخۆیی كوردستان بە رێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ لەگەڵ عێراق وەك مافێكی سرووشتی گەلی كوردستان كرایەوه و جەختكرایەوە، كە گەیشتنی كورد بەمافەكانی خۆی دەبێتە فاكتەری سەقامگیری زیاتر له ‌ناوچەكه ‌دا".

باڵیۆزی فەڕەنساش لەعێراق، "دووپاتی لە بەردەوام بوون و فرەوانتركردنی پێوەندی درێژخایەنی نێوان وڵاتەكەیی و هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكان بۆ بەرژەوەندی هەردوولا كردەوە و رایگەیاند، پێوەندییەكان بەردەوام دەبن و بەردەوامیش یارمەتییەكانیان بە كردار كردووە و پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێك دەكەن، كە بوژانەوە و كراوەیی بۆ گەلی كوردستان بەدی بهێنێت".


يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات