Halloween party ideas 2015
banner

 


مه‌سعود بارزانی‌ رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنی‌ باش له‌موسڵ به‌ده‌ستهاتووه‌و دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ شه‌ڕ پێویسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بڕیاری‌ خه‌ڵك بۆ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن ئیداره‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌ ئیداره‌ی‌ پێشوتر زیاتر به‌ره‌نگاری‌ تیرۆر ببێته‌وه‌.

ئه‌و وتانه‌ی‌ بارزانی‌ ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنیدا هات له‌ پانێلكدا له‌ كۆنگره‌ی‌ داڤۆس كه‌ له‌سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بارزانی‌ وتی‌ "ئازادكردنی‌ موسڵ به‌دوو قۆناغدا تێپه‌ڕیوه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ رێككه‌وتنێك له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عیراقییه‌كان،  هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ره‌كانی‌ پێشه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ بوون له‌ سه‌ره‌تادا، دواجاریش هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌م رێگه‌یه‌وه‌ رۆیشتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ شاری‌ موسڵ كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه‌و كۆتایی به‌ داعش بهێنن له‌ناوچه‌كه‌دا"

ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ له‌ 17ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو به‌به‌شداری‌ چوار هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌سێ میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكردوو، له‌ ده‌ورووبه‌ری‌ شاره‌كه‌وه‌ چه‌ندین ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و ڕێگایان بۆ هێزه‌عێراقیه‌كان كرده‌وه‌ ده‌ست به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بكه‌ن.

بارزانی‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی تێپه‌ڕی و له‌ 27 تشرینی‌ دووه‌م كۆتایی پێهات، هێزه‌ عیراقییه‌كان دواتر هه‌نگاوی‌ دووه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد "هێزه‌ عیراقییه‌كان توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ باش به‌ده‌ستبهێنن و ته‌واوكه‌ری‌ ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ بوون كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌ توانیان بچنه‌ پێشه‌وه‌ له‌موسڵ و بتوانن به‌شی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ موسڵ به‌ته‌واوی‌ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌، ئێستاش قۆناغێكی‌ گرنگ هه‌یه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ به‌شی‌ رۆژئاوای‌ موسڵ".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌وان سه‌ره‌تا پلانێكی‌ سه‌ربازییان داناو باسیان له‌ قۆناغی‌ دوای‌ داعش كرد به‌ڵام پرسی سه‌ره‌كی‌ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ بووه‌ موسڵ له‌سه‌ره‌تادا كۆنتڕۆڵبكرێته‌وه‌، "ئێمه‌ رێككه‌وتین كه‌ رێككه‌وتنێك هه‌بێت له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین هه‌ر ئاسته‌نگێگ بێنه‌پێشه‌وه‌ له‌موسڵ چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن".

له‌باره‌ی‌ ئیداره‌كانی‌ ناوچه‌كانه‌وه‌ له‌دوای‌ رزگاركردنیان بارزانی‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، پێویسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بۆچونی‌ خه‌ڵك  "ئه‌وان هه‌ر بڕیارێك بده‌ن ئێمه‌ رێزی‌ لێده‌گرین".

له‌باره‌ی‌ راپرسی یه‌وه‌ بارزانی‌ رایگه‌یاند، لایه‌نی‌ دیكه‌ هه‌ن كه‌ رێككه‌وتن ده‌كه‌ن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا پێش ئه‌وه‌ی‌ راپرسی بكرێت، "ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك شتن له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ تواناكانی‌ ئێمه‌دا نین". 

له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا له‌باره‌ی‌ ئیداره‌ی‌ نوێی‌ ئه‌مریكاو دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كارده‌بێت، بارزانی‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردون و بیستویانه‌ چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن له‌ ئیداره‌ی‌ پێشوتر زیاتر به‌ره‌نگاری‌ تیرۆر ببێته‌وه‌، "به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌رمان چاوه‌ڕێبین چونكه‌ ئه‌و ئیداره‌یه‌ هێشتا ده‌ستبه‌كار نه‌بووه‌".

له‌باره‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌كابینه‌ی‌ تره‌مپ كه‌ سه‌رۆكی‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای‌ ئیكسۆن مۆبیله‌، بارزانی‌ رایگه‌یاند چه‌ند جارێك ئه‌وی‌ بینیوه‌و كه‌سێكی‌ شاره‌زایه‌ له‌باره‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بارزانی‌ له‌باره‌ی‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، پشتگیریی له‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن گه‌لی‌ رۆژئاواوه‌ بڕیاری‌ لێده‌درێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت