Halloween party ideas 2015
banner

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی رایدەگەیەنێت، نە ئەوەندە ساردین لەگەڵ پارتی كە درێژە بەگفتوگۆكان نەدەین نە لەگەڵ گۆڕانیش كێشەیەكی وامان هەیە لە كۆبونەوەكان بەردەوام نەبین.
دوای بەشداریكردنی لەساڵیادی شەهید ئارام لەناوچەی قەرەداغی باشووری سلێمانی، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی: نە بەو جۆرە ساردین كە درێژە بە گفتوگۆكان نەدەین، نە لەگەڵ گۆڕانیش كێشەیەكی گەورەی وا هاتۆتە پێشەوە لەكۆبونەوەكان بەردەوام نەبین، دوای كۆبونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی دەكەین و پاشان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبینەوە، وتیشی: یەكێتی نەخشە رێگای هەیە بۆ هەموو لایەنەكان پارتی سەرەبازی پرۆژەكەی ئێمەی وەرگرتوە هەشت خاڵ بوە، هەر هەشتی قبوڵكردوە بۆ گفتوگۆ.
مەلا بەختیار راشیگەیاند: رۆژی دووشەممە 30-1 لەگەڵ ئەو وەفدەی یەكێتی كە سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد كۆبوینەوەو كۆبونەوەكەی پارتی و یەكێتیمان تاوتوێكرد، بەرنامەمان دانا بەزوترین كات وەفدی یەكێتی لەگەڵ گۆڕان گفتوگۆ بكات، گۆڕان داوای كۆبونەوەی سەركردایەتی هاوبەش لەیەكێتی دەكات، بۆ ئەمەش لاریمان نییە، ئێمە دەمانەوێت وردتر لەگۆڕان تێبگەین.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات