Halloween party ideas 2015
banner

 


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٦ی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم دەستپێدەکات و دوای وەزارەتی پێشمەرگەش، دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکرێت.    

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ، رۆژی پێنجشەممە ١٩ی کانوونی دووەم، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئەم مانگە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

لەلای خۆشیەوە، ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەت، بەمیدیاکانی سەر بەپارتی ڕاگەیاند: لەسبەینێوە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوەو دوای موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات