Halloween party ideas 2015
banner



ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات رێککەوتنی ستراتیجی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و بە نەخۆشکەوتنی مام جەلال، مردوەو ئاماژە بەرێککەوتنێکی تریش دەکات. 

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی (ھێڵی سێیەم)ی رادیۆی نەوا رایگەیاند: رێککەوتننامەی ستراتیجی مردوەو فیرعەونیش زیندوی ناکاتەوە، ئەو رێککەوتنە بە نەخۆشکەوتنی مام جەلال و بەڕێوەچونی دوو ھەڵبژاردن لەغیابی مام جەلالدا لەساڵانی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ شتێک نەما بەناوی رێککەوتنی ستراتیجی.

سەراوی وتیشی: دەبێت یەکێتی و پارتی و گۆڕان لەگەڵ حزبە ئیسلامییەکان و لایەنەکانی تر رێککەوتنێکی گشتگیری نیشتمانی بکەن، ناکرێت لە ئێران و تورکیاو بەغدا نزیکین، بەڵام خۆمان لەیەکتری دورین.

لەبارەی ئەوەی ئایا دورکەوتنەوەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆتە دەرفەت بۆ رێککەوتنێکی سیاسی نوێ لەنێوان یەکێتی و پارتیدا، عەتا سەراوی وتی: رەنگە بۆ پارتی و گۆڕان و بەشێک لەیەکێتی وابێت، بەڵام بۆ ھەموو یەکێتییەکان وانییە، ناکرێت لەسەر ئەساسی ئەوە پەیوەندی دروست بکرێت، ئەوە بەیانی بارزانی مرد، ناکرێ ھەرچی رێککەوتنە لەگەڵ پارتی ھەڵبوەشێنرێتەوە، وتیشی: بەڵام دوورکەوتنەوەی نەوشیروان مستەفا کاریگەری ھەبوەو دەیبێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات