Halloween party ideas 2015
banner

میللەتی کورد زۆربەی سەدەکان و ساڵانی ژیانیان بەنەبوونی و دەربەدەری و سەرگەردانی بەسەربردووە سەرەڕای تەواو نەبوونی کێشەی خاک و شەڕی یەک بەدووای یەکی حزب و بنەماڵەو ناوخۆیی و دەرەکی ھەموو ئەم ڕەوشانە کاریگەری سایکۆلۆجی لەسەر کەسەکانی تاک بە تاکی کۆمەڵگاو خێزانەکان درووست کردووە لە ناخەوە بۆتە برینێک و ناڕەحەتییەکی بێ کۆتا ئەگەر چی دڵ خۆشی ھەبێت ساتێکی کەم لە ژیاندا دەبینرێت بێ گوومان ھۆکارەکانی گەلێکن وە لە زووەوە ماوەتەوە بۆیە گۆڕانکاری لە مێشک و دەروونی مرۆڤەکانمان پێویستی بە ڕۆشنبیری و ئاگادارییەکی زۆرە چوونکە ئێمە ئئگەر چی کوردین بەڵام پێش ئەوە مرۆڤین کەبە ئاسایی جەستە گۆشت و خوێنین وە خاوەنی دڵ و مێشکین وەک ھەرکەسانێکی دوونیا ئارەزووی ژیان و خوواردن و ڕۆشنبیری و گەڕان دەکەین , بەڵام درووست بوونی مرۆڤایەتیمان لەم خاکەدا لەزۆرشت بێ بەشی کردووین ( میللەت ) ئێمەی کورد کەلەم ساتەدا ساڵانێکی زۆرە بەئازادی ئەژین بەڵام ئازادییەکی نەتەوەیی خۆمان نەک ئازادی وەک مرۆڤ بوون کەمەبەستم کەسانی دەنگی ئازاد و دەرخستنی ڕاستییەکان لەم وڵاتە جێگایان نەبۆتەوە چوونکە عەقڵیەت و بیرکردنەوەمان زۆربەی کەسەکان بەتایبەتی ئەوانەی دەچنە ناو دەسەڵات نەبوونەتە ھۆکاری ڕاستگۆیی لە وتەکانیان و کارەکانیان دا واتە نایانەوێت خەڵک و کەسی ڕۆشنبیر و تێگەیشتوو ببێتە بەرھەمێک و سوودێکی گەورەی ئەم نیشتمانە وە ویستی خۆ ویستن تەنیا بۆ داروودەستێک بەستراوەتەوە ئەمەش کۆمەڵگای تووشی نەخۆشی دەروونی و سەرگەردانی تەواوی کردووە بێ بەش بوون لەو خۆشیانەی کەسانی دەسەڵات بەدەست و کەسانی حزبەکان بەسەری دەبەن.

لەلایەکی دیکەش میللەتیش ھۆکارە بۆ درووست کردنی کەسانی نەشیاو و دز کەپاڵ پشتی و شەڕی لەپێناو دەکات بۆ کەمێک بەرژەوندی پارە و بن دیواری حزب ئەگەر چی ئەم کەسانەش بەھەڵە لەخەباتی نیشتمانی تێگەیشتووە بە جۆرێک حزبی کردۆتە خوێن و نان وە میللەتیشی لەلابۆتە دووژمنی حزب واتە دووژمنی ھەموو بیروو بۆچوونەکانی ئەوکەسە بەداخەوە ئەمە ڕێسای فاشیزم و دیکتاتۆریەتی حزبەکانی کوردستانە کەدەبێت ھاوڵاتیان وەک

مرۆڤ بوون تەماشا و رێزبگیرێن نەک بەتەنیا بەچاوی حزب مامەڵە لەگەڵ خەلچکەکەدا بکرێت.

کوردستان جارێک زۆر لە دوواوەیە لەتێگەیشتن و رێزگرتنی مرۆڤ بوون وە فێربوونی یاسا وە بەرێوە بردنی میللەت وەحووکمی حکوومەت کردن چوونکە تا ئێستا شکست خوواردووە لەم ھەموو ڕووەوە کەنەیتوانیوە عەقڵێکی سەلیم بۆخۆی درووست بکات بەرامبەر ھاوڵاتیاتی, بەڵام سەرکەوتوبووە لە داھێنانی براکووژی , دزی , گەندەڵی و بەشەڕدانی لایەنگرانی حزبەکان , دووبەرەکی ناوخۆیی و برسی کردنی خەڵک , شاردنەوەی سامان و داھات و پارە , بێگانە پەرستی وخزمەتی دووژمنەکانی کورد بۆ مانەوەی کورسی خۆیان , ھەڕەشە کردن لە ھاونیشتیمانیانی وڵاتەکەیان وە کووشتنی دەنگی ئازاد و دەنگی حەق , شکاندنی یاسا و دادگای وڵات.

نووسینی / ھێمن رەشید عیسی

ئیمەیڵ / omyahoo.c@haymanrashidissa / gmail.com@haymanrashidissa

facebook.com@ Haymanrashidissa

ژمارەی مۆبایل/ ٠٧٥١١٨٢٩٢٩٤
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات