Halloween party ideas 2015
banner

        زه‌به‌نگ به‌هادین        
ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان له‌ هه‌موو كات زیاتر پارچه‌ پارچه‌ بووه‌ , رۆژ له‌ دوای رۆژ باڵی زیاتری لێده‌بێته‌وه‌ , دیارده‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتی به‌زۆری له‌ سه‌ركردایه‌تی و لوتكه‌كانیدا به‌ دیار ده‌كه‌وێت و تۆخه‌ , ده‌نا له‌ بنكه‌وه‌ هه‌وادارانیدا بونێكی كاڵی هه‌یه‌ بگره‌ نیگه‌رانی دروست كردووه‌ بۆته‌ هۆی دروست بوونی بێ هیوای لای جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی به‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی چیتر وه‌ك حیزبێكی سوسیال دیموكراتی یه‌ك ده‌نگ كار بكات بۆ به‌دی هێنانی مافی چاره‌نوس و به‌رقه‌راركردنی دیموكراسی , رۆژ له‌ دوای رۆژ بێ÷وای باشكردنی دۆخی ناو یه‌كێـی به‌روه‌ لاواز بوون ده‌چێت به‌ تایبه‌ت له‌ دوای دروست بوونی ناوه‌ندی بریار .
له‌ دوای دروست بوونی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كوردوستان هه‌ڵتۆقین و سه‌ریان ده‌رهێنا وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌رێ ی بروسكه‌یه‌كی وه‌ها بن تا هه‌موو له‌ كایه‌ی سیاسی كوردوستان بێنه‌ ده‌ر و زه‌ق ببنه‌وه‌ , رۆژ له‌ دوای رۆژ كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كان قوڵتر كرانه‌وه‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م رێككه‌وتنه‌كان قورستر كران , ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانی لای پارتی دیموكراتی كوردوستان , به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردوستان له‌ سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وای له‌ پارتی كرد جارێكی تر بگه‌رێته‌وه‌ بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنمانه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان به‌ڵام ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی به‌ جۆرێك ده‌وێت كه‌ ته‌نها رێككه‌وتنی به‌شكردنی پۆست و پله‌ بێـت نه‌ك  هاوبه‌شی له‌ حوكمرانی  .
ئێستا شێوه‌ رێكه‌وتنێك به‌ نیازه‌ بنیات بنرێت له‌ نێوان كه‌مینه‌یه‌كی باڵێكی یه‌كێتی و پارتیدا به‌ شێوه‌یه‌ك زیاتر له‌ رێككه‌وتنێكی به‌رژه‌وه‌ندی خوازدا ده‌بینرێت , وه‌ك له‌ وه‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسی بێت , ئه‌و پارچه‌ پارچه‌ بوونه‌ی ئێستای  ناو یه‌كێتی نیشتیمانیش وای له‌م حیزبه‌ كردووه‌ كه‌ سیاسه‌تێكی راست و دروستی نی یه‌ . وه‌ هه‌میشه‌ به‌ پێ ی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و كاتی وهه‌ڵپه‌ی مانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی به‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ زۆنی سه‌وزدا كار ده‌كات , یه‌كێتی ئێستا ته‌نها حیزبێكی پارچه‌ پارچه‌ بووی بێ ئامانج  و حیزبێكی بێ بینین و بێ بنه‌مای سایسی یه‌  بۆ داهاتوو , ئه‌گه‌ر جاران له‌ دووباڵدا خۆی گرتبوو ئێستا ترسی دروست بوونی باڵی سێهه‌میشی لێده‌كرێـت .
هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردوستانه‌ به‌ ته‌نها به‌ پێی ویستی حیزبه‌كه‌ی خۆی و هێشتنه‌وه‌ی سوڵتانی یه‌تی خۆی له‌ كوردوستان دا كار ده‌كات , ئه‌وه‌ی لای پارتی گرنگه‌ مانه‌وه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی و مانه‌وه‌ی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم , به‌ڵام به‌ مه‌رجێكیش هه‌رچی سیاسه‌ت و ئابووری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ ئه‌بێت له‌ ده‌ست پارتی دا بێت  وه‌ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی ئاماده‌ی درروستكردنی چه‌نده‌ها جۆری قه‌یرانی هه‌یه‌ به‌ ته‌نها بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته‌ لای خۆی و ئه‌یه‌وێـت ئه‌وه‌ش نیشان بدات ئه‌گه‌ر پارتی نه‌یه‌وێـت ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت  دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نابێـت  بگره‌ ئه‌توانێت به‌ ئاقاری خراپتردا  بیبات .

له‌ سه‌ره‌نجامی رێكه‌وتنه‌ كۆنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی كه‌ به‌رێككه‌وتنی ستراتیژی ناو ده‌برا زۆرێك له‌ بنكه‌ی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی جیا بوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند و بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان دروست كرد , له‌م رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مجاره‌شدا كه‌ به‌ نیازن بكرێ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردوستان ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمان ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانی نه‌بێت وه‌ ئاورێكی راسته‌قینه‌ی نه‌بێـت بۆ بنكه‌و لایه‌نگرانی كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رێككه‌وتن نین له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردوستان , ده‌نا ئه‌و پارچه‌ پارچه‌ بوونه‌ی ئێستا له‌ ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی دا هه‌یه‌ و به‌م حاڵه‌ی ئێستایه‌وه‌ ئه‌وا زۆرینه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری و لایه‌نگرانی خۆی له‌ ده‌ست ئه‌دات ره‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ گۆرانیش سوود مه‌ند نه‌بێت له‌و ده‌نگانه‌ چونكه‌ نه‌بوونی ئاراسته‌ی سیاسی دیار و روون وای له‌ هه‌وادارنی گۆران كردووه‌ هیواو ئاواتیان به‌ گۆرانیش نه‌مێنی.

بۆیه‌ كۆ بوونه‌ی ئه‌م بنكه‌ نارازیانه‌ كاره‌ساتێكی شاراوه‌ی لێ به‌دی ده‌كرێت له‌ داهاتوودا , بۆیه‌ ئێستا و له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویسته‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌ ده‌وری مێزێك كۆ ببنه‌وه‌ بریاری به‌ستنی كۆنگره‌ بده‌ن و سه‌ركرایه‌تی یه‌كی نوێ هه‌ڵبژێرن به‌ به‌شداری گه‌نجان و كه‌سانی سیاسی لێهاتوو,  بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاش ئه‌وه‌ رێككه‌وتنێك بكه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ نه‌بنه‌ دار ده‌ست و نه‌بنه‌ به‌شدار له‌ حوكمرانی به‌ڵكو ئه‌بێـت ببنه‌ هاوبش له‌ به‌رێوه‌بردنی وڵات و هاوبه‌ش له‌ سیاسه‌تكردن و بریاردانی له‌سه‌ر داهاتووی كوردوستان , شان به‌ شانی پارتی و حیزبه‌كانی تریش , وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێـت یه‌كێـی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆران له‌ بیر نه‌كات به‌ مه‌رجێك دڵنیایی له‌ گۆران وه‌گرێت كه‌ هاوبه‌شی به‌ دیهێنانی دیموكراسی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌َلات بێـت , نه‌بێـته‌ كۆسپ و كێشه‌ بۆی له‌كاتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردوستان . 
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان پێش به‌ستنی رێككه‌وتن نامه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردوستان رێككه‌وتن نامه‌ له‌ نێوان مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كانی خۆیدا بكات به‌ مه‌به‌ستی به‌ستنی كۆنگره‌ و ریكخستنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سیاسی و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ ناو هه‌رێم و له‌ ناوخۆی حیزبه‌كه‌شیدا دا گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ نه‌كات ئه‌وا هه‌موو جۆره‌ رێككه‌وتنێك به‌م حاڵه‌ی ئێستایه‌وه‌ له‌ داهاتوودا زه‌ره‌ێكی زۆری ده‌بێت بۆ یه‌كێـتی , ره‌نگه‌ به‌ره‌و پوكانه‌وه‌و نه‌مانیشی ببات ئه‌مجاره‌ كه‌ ئه‌مه‌ ویستی پارتی یه‌ كه‌ هه‌رچی حیزبه‌كانی ئه‌م زۆنه‌یه‌ به‌رو پوكانه‌وه‌و لاواز بوون بچن و ئه‌ویش هه‌ر به‌ ته‌نها خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن بریار بێـت .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات