Halloween party ideas 2015
banner




ئەو نھێنیە ئاشکرا بوو کە بۆچی یەکێتی لە حكومەت ناکشێتەوە، بیروڕا بۆ یەکەمین جارە نیەتی یەکێتی ئاشکرا دەکات کە بۆ چی لەم کات و ساتەدا کە خەڵکە بە دۆخێکی خراپیدا تێدەپەڕێت و لە حکومەتیش ناکشێتەوە.

بە گوێرەی چەند زانیاریەک کە ماڵپەڕەکانی نزیک لە یەکێتی بڵاویان کردووەتەوە، ئەگەر بێت و یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حکومەت ڕابگەیەنێت کارەساتی گەورە ڕوودەدەن و بەمەش ئەو حاڵەی ئێستا خەڵک تیایدایەتی ئاواتی بۆ دەخوازرێت و ئەو کاتەش وەک لە کوردەواریدا گوتراوە ( پەشیمانی دادی کەس نادات )

بە گوێرەی زانیاریەکان ئەگەر بێت و یەکێتی لە حکومەت بکشێتەوە ئەمانەی خوارەوە ڕوودەدەن.

١ – ھەزاران مووچە خۆر بە تایبەتیش ھێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای سلێمانی موچەکانیان لێ دەبڕدرێت

٢ – شەڕێکی تری براکوژی ڕوودەدات و بەمەش کوردستان دەگەڕێتەوە ١٧ ساڵ پێش ئێستا

٣ – مەترسی پەلکێشکردنی دوژمنانی کورد بۆ ناوخۆ دێتە ئاراوە

٤ – ئاسایشی ئابوری و کۆمەڵایەتی دەکەوێتە مەترسیەوە

٥ – مەترسی ڕوودانی شەڕی تایەفی دەکرێت.

وێڕای چەندین مەترسی تری گەورە کە لە داھاتوو بۆ خەڵکی کوردستانی ڕوون دەکەینەوە، بۆ ئەم زانیاریانەش پشت بە سەرچاوەی گرنگ و وتەی شارەزایانی سیاسی و چاودێران بەستراوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت