Halloween party ideas 2015
banner



ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێیی نیشتمانیی كوردستان، یەكێتی لەبەر موراعات كردنی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و مەترسییەكانی سەر كەركوك، نەرمی بەرامبەر پارتی دیموكراتی كوردستان و بارودۆخی هەرێم نواندووە و نەیویستووە ببێتە هۆكاری سەرهەڵدانی قەیرانێكی نەخوازراوی تر لەهەرێم.
هەرێمی كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی بەشداری كردنی لەبەرنامەی ئاراستەی رادیۆی نەوا كە ئەمڕۆ چوارشەممە پێشكەشكرا، رایگەیاند: هەرێمی كوردستان لەبەردەم قەیرانێكی دارایی و شەڕی داعشدا بووە و مەترسی لەسەر كەركوك هەبووە، بۆیە نەدەكرا هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانێكی تری نەخوازراو بكرێتەوە، بەڵكو دۆخەكە وایدەخواست برایەتی و تەباییەكی وا دروست بكرێت كە كاریگەری لەسەر پێشمەرگە دروست نەكات، هەر بۆیە یەكێتی كۆمەڵێك موراعاتی ئەم بابەتانەی كردووە.
وتیشی: بەڵام نابێت لایەنێك ئەم موراعاتەی یەكێتی بۆ بەرژەوەندی خۆی و تاكە حزبێك بەكاربێنێت، یان بۆ ئەوە بەكاریبهێنێت كە سیستمی سیاسی لە هەرێم بخاتە ئەم دۆخەوە كە هیچ كەس حەسودی پێ نابات.
هەرێمی كەمال ئاغا تەئكیدیشی كردەوە كە هەر لەبەر ئەمانە و "لەپێناو سەقامگیری هەرێم و سەركەوتنی پێشمەرگە بووە" یەكێتی نەرمی نواندووە بەرامبەر پارتی و بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات