Halloween party ideas 2015
banner

 


نرخی زێڕو دۆلار بەیەكەوە دابەزینیان تۆماركردووە، ئەوەش لەماوەی ئەمساڵ بۆ یەكەم جارە بەیەكەوە ئەم دووانە داببەزن.

دابەزینی نرخی زێڕ بەشێوەیەكی جیهانیە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ناجێگیری بەهای دۆلارو ئەمڕۆش بەهای (100) دۆلار بەرامبەرە بە (127.700) دینار.

سەرچاوەیەك لەبازاڕی زێڕینگەرانی شاری هەولێر بۆ كوردیو ووتی، نرخی زێڕ بەم جۆرەی لای خوارەوەیە :

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (24) ... (245) هەزار دینار

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (22) ... (228) هەزار دینار

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (21) ... (218) هەزار دینار

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (18) ... (187) هەزار دینار  
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات