Halloween party ideas 2015
banner




من کاتێک دەچم بۆ نەخۆشخانە زۆر لام ناخۆشە پزیشک پێم دەڵێت دەبێ لە قاوش داخڵ ببی، چونکە مادام پێم گوتراوە جۆری نەخۆشیەکە چیە لە ماڵەوە چارەسەر بەکار دێنم بۆ ئەوەی لانی کەم لەگەڵ ماڵ و منداڵەکەم بەژداری خۆشی و ناخۆشیەکان بم، یان کە سور بزانم ماڵ و منداڵەکەم کەموکوڕیان هەیە خەمێک بەرۆکی گرتوون پێویستە بەردەوام لایان بم، چونکە ئەگەر نەشتوانم برینەکانیان ساڕێژ بکەم خۆ دەتوانم بەشێک بم لە خەمەکانیان.

لەم سەروبەندەشدا کە خەڵکی لەوپەڕی خراپیدا ژیان بەڕێدەکەن پێویست بوو کاک نەوشیروان لە کوردستان بوایە و لانی کەم بونی ئەو لە ناو خەڵکدا خۆی دەبوو بە بەشێک لە خەمی خەڵک، یان هاوکێشە سیاسیەکە دەگۆڕا، لەکاتێکدا لە کوردستانیش دەیتوانی چارەسەر بەکار بێنێت، کاک نەوشیروان ئەگەر نەخۆشە ئەوە بە هۆی ئەم بارودۆخەوە نەخۆشی بەرۆکی هەزاران کەسی لە گەلەکەی گرتووە، خۆ ئەو دەیتوانی بەشێک بێت لە خەمی میللەت، خۆ دەیتوانی تەنها بە یەک دێڕ لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان بڵێ خەڵکینە " هەست بە ئازارەکانتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم "

دەگەڕێمەوە بۆ قسەیەکی مێژووی کاک نەوشیروان کە کاتی خۆی بە مام جەلالی وتبوو " مامە با بگەڕێینەوە کوردستان ئەگەر قەدەر مردن بێت با لەوێ بمرین " جا ئەگەر مردنەکەی لێ دەربکەین بۆ ئەم بارودۆخەش کاکە نەوە دەیتوانی بە هاوڕێکانی بڵی " هاوڕێیان خەڵک خەمی زۆرە بۆیە با بگەڕێینەوە کوردستان و بەشێک بین لە خەمەکانیان "

هیودارم کاک نەوشیروان بە تەندروستیەکی باش بگەڕێتەوە کوردستان و خودای گەورە شیفای بۆ بنێرێت.

"محەمەد ئەحمەد"
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات