Halloween party ideas 2015
banner

 


لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەی هاوپەیمانەکاندا بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە موسڵ، ماوەیەک بەر لە ئێستا کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بووە و دواتر بە هۆی چارەسەر نەکردنییەوە مردووە.

"ئوسامە هۆشدار" کوڕی (مەهدی) خەڵکی شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥ چووبووە ریزی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە، ماوەیەک پێش ئێستاو لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنەوەی مووسڵ، بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەوە بریندار بووە. ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکەی و وەرنەگرتنی چارەسەری پێویستەوە مردووە.

ئوسامە لە سەرەتادا لە ناوچەی رقە بووە و پاشان گوازراوەتەوە بۆ عێراق. لە ناو داعشدا بە "ئەبوو موهاجر کوردی" ناسرابوو و تەمەنی لە نێوان ١٩ بۆ ٢٠ ساڵ بووە.

ناوبراو بەر لە چوونە ناو داعش کەسێکی باوەڕدار بە چەمکە دینییەکان بووە، بەڵام هیچکاتێک وای پیشان نەداوە کە لایەنگری رەوتێکی سەلەفی جیهادییە.

 
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات