Halloween party ideas 2015
banner




بەهۆی هەرەس هێنانی بەفر لە ناوچەی سەرچەمەی قەرەدان لە گوندی بێورانی ژوور، سەر بەشاری سەردەشت، سێ كۆڵبەری ناوچەكە گیانیان لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو هەرەسی بەفر بۆتە هۆی ئەوەی كە (12) هاوڵاتی گیرخواردن و دواتر بەهەوڵی هێزەكانی فریاكەوتن و یارمەتی سەگی زیندوو تواندراوە شەش كەسیان بدۆزنەوە.

بەپێی زانیارییەكان تاكو ئێستا سێ‌ كەس لە كۆڵبەران لە ژێر بەفردان و شوێن بزرن و هەوڵ بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

بۆ بەهاناوەهاتنی تیمە فریاگوزارییەكانیش ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی گوندەكانی ناوچەكە چوونەتە گوندی قەردەدانی بێوران و یارمەتی هێزەكانی فریاكەوتن دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ كۆڵبەرە.

سەرۆكی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لەشاری سەردەشت رایگەیاندووە، بەسێ ئامبۆلانس نۆ كۆڵبەر هێندراوەنە‌تە نەخۆشخانەو چارەسەری پزیشكیان بۆ كراوە كە سێ‌ كەسیان دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات