Halloween party ideas 2015
banner



سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بەدەر لەكاری سیاسی و سەرقاڵی بە قەیرانەكانی ئەم دواییەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردوە، ساڵانە لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور سەرقاڵی كاری كشتوكاڵییە و دوێنێش لەگەڵ ژمارەیەك كەسە نزیكەكانی  لە زەویەیە كشتوكاڵیەكەی خەریكی ناشتنی نەمام و پیاز بوووە.

لە پۆستێكدا و لە پێگەی فەرمی خۆی محەمەدی حاجی مەحمود ؛ سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ؛ ژمارەیەك وێنەی بڵاوكردۆتەوە، كە تیایدا لەگەڵ كەسە نزیكەكانی خۆی لە گوندی گوڵەخانە سەرقاڵی چاندنی نەمام و پیازە.

 هەر لە پۆستەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە،  ئەمڕۆ سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ٤/۱/۲٠۱۷ لە گوڵەخانەی شارەزوور سەرقاڵی ناشتنی نەمام.

 ئەمە لەكاتێكدایە ، دوو ڕۆژ پێش ئێستا سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە سەرۆكایەتی هەرێم بەشداری كرد لە پێشوازی سەرۆكی فەرەنسا فرانسوا هۆلاند










يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت