Halloween party ideas 2015
banner




پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق چەندین دۆسێی گەندەڵی هەیەو ژمارەیەك پەرلەمانتاریش تێوەگلاون.
عالیە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاشكرای كرد، وەزارەتی كۆچ و كۆچەران بۆتە رێكخراوێكی تایبەتی و كۆمەڵێك كەس بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەكاریدەهێنن، تەنانەت برای یەكێك لە پەرلەمانتاران گرێبەستێكی گوماناویی لەسەر حسابی ئەو وەزارەتە لەگەڵ كۆمەڵێك بەڵێندەر ئیمزا كردووە لەنووسینگەكەی خۆی لەناوچەی كەڕادەی بەغدا.
نوسەیف دەڵێت، گرێەستەكان یاسایی نین، بەڵكو جۆرێك لە كۆنووسی كۆبوونەوەو بە ئاسانی دەستكاری دەكرێن بۆ ئەوەی پارەی زیاتر پێوەربگیرێت، بۆ نموونە، خێمەیەكی توركی بۆ ئاوارەكان لەبازاڕ بە 270 دۆلارە كەچی ئەو بەڵێندەرانە بە 700 هەزار دینار بەحكومەتی دەفرۆشن. تا ئێستا ئەو وەزارەتە 100 خێمەی دابینكردووە، هەر خێمەیەك 250 دۆلاری خرابێتە سەر ئەوا ئەو بەڵێندەرەو برای پەرلەمانتارەكە نزیكەی 25 ملیۆن دۆلاریان زیاتر لەحكومەت وەرگرتووە.
ئاشكراشی دەكات، ئەو كەسانەی كۆنترۆڵی ئەو بوارەیان كردووە، رێگە نادەن حكومەتی هەرێم یان پارێزگاكان گرێبەست بكەن بۆ ئەوەی نهێنییەكەی ئاشكرا نەبێت.
وەزارەتی كۆچ‌و كۆچەرانی عیراق لەحكومەتەكەی حەیدەر عەبادی دراوەتە بزووتنەوەی گۆڕان و جاسم محەمەد ناسراو بە د.دەرباز محەمەد وەزیریەتی.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت