Halloween party ideas 2015
banner




ھێمن رەشید عیسی

سیاسەتە شکست خوواردۆکەی ھەرێمی کوردستان لە زۆربەی وەزارەتەکان و حکوومەتدا بۆتە درووست کردنی دەسەڵاتێکی خۆپەرستی شەخێی و تاک و دوو لایەن بۆ زیاتر دزینی سامانی ھەرێمەکە بەو جۆرەی کەئەمانە خاکی کوردستانیان درووست کردبێت بەدەستەکانی خۆیان کەکارەکە وانیە بەڵام حەزو بەزل زانینی خۆیان نایەڵن یەکسانی و تەبایی و دەست پاکی بوونی ھەبێت لە نێو میللەتدا چوونکە وەزارەت دابەشبوون لەنێوان کابینەکانی حکوومەتدا بۆ حزب و تەوافووقی سیاسی لە نێوانیاندا لەسەر بنەمای دەنگی کورسی براوە لەھەڵبژاردنە ساختەکان چوونکە ھەر وەک حزبەکان دیارە لەھەر ھەڵبژاردنێک پارە یان چەک یان ھەرشێوازێکی خەڵات ئەبەخشنەوە بەلایەنگرانی خۆیان واتە دزینی بەرھەمی وڵاتەکە وە بەکارھێنانی بۆ ئامانجی حزب و کەس ئینجا بەم شێوە دەسەڵات ئەگرنە دەست , کاری وەزارەتەکان لە حکوومەتدا جیاوازییەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ حزبەکان چوونکە ھەمان کەسانی حزبن دێنە دەسەڵات وە دەبێت کارەکانیان لەپێناو خزمەتی ھاوڵاتی شارەکاندا بێت بێ جیاوازی بەڵام ئەوان زیاتر چاوپۆشی لەیەکتری قبوڵ ئەکەن , نموونەش ئەگەر وەزیرێکی حزبی دەسەڵات بچووک ترسی ئەبێت لە حزبێکی گەورە تاوەکو ھەڕەشەو ترسانی لێ نەکرێت کە ئەم ھاوکێشە لە کوردستان زۆر بە ئاشکرایی بینراوە و نەگۆرە کە وەزیرێک ناتوانێ بەسەرۆک وەزیران بڵێت تۆ ھەڵەی لەبەرئەوەی ئەم ڕەخنە و قسەکردنە بە دووژمن ھەژماردەکرێت ئەگەر چی لە پێناو بەرژەوەندی میللەتیش بێت ناتوانن وەزیرەکان ڕووبەڕووی دەسەڵاتی لە خۆیان بەرزتر ببنەوە چوونکە ئەزانن وڵات بە پارەو چەک بەڕێوەئەبرێت نەک بەعەقڵ و یاسا , گەورەترین بەڵگەش لەژێر دەستمانەو بینیومانە پەک خستنی شەرعی ترین دەزگا کە بەدەنگی میللەتە پەرلەمانە لە ھەرێمی قۆڵبرەکەی حکوومەتی کوردستان.

ھەروەھا لابردنی وەزیرەکانی حزبێک لە شوێنەکانیان بە بڕیاری دەسەڵاتی حزبێکی دیکەی ناوچەکە کەئەمەش دەبینین بە پێچەوانەوەی یاسا لە کوردستان دەڕوات بەڕێوە چوونکە دەبووایە حکومەت خاوەن بڕیاربێت لەسەر حزب نەک پێچەوانە کەواتە درووست بوونی حکوومەت بۆ ھەڵخەڵەتاندنی خەڵکە کە بوو وە ھەموو پڕۆژەو ووتە گەورەکانیان دەرکەوت درۆ و دزی برسی کردن و تاڵانکردنی کوردستان بوو.

لە زۆربەی بابەتەکانم سەری رێزو ئازایانە دا ئەنوێنم بۆ شەھیدانی کوردستان لەپێشمەرگەو دایکی شەھیدان چوونکو ئەمنییەتی ئێمە بەوانەوە بەندە بەڵام کەسانی حزبی و بەرپرسی دەسەڵات نایانەوێت یاسا و دیموکراتییەت بچەسپێت لە کوردستان ھەروەک ھەمان شێوەی ئێراق کە گەندەڵی و ڕفاندن و لەناوبردنی دەنگی ئازادی میللەتە کەئەمەش لەڕووی پەرلەمانی کوردستانەوە بابەتەکان خراونەتە ڕوو زیاتر لەسەدەھا کەیسی لێدان و ھەڕشەو کووشتن وەھەروەھا بە شایەتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان لە پەرلەمان وە ھەروەھا ( Christian peacemaker team ) لە حاڵەتەکانی سووتانی ئۆتۆمبێلی مامۆستا ئاوات و لێدانی کەسانی دیکەش بەوەی خۆپیشاندەر بوون و داوای مافی خۆیان ئەکرد لە حزبەکان و دەسەڵات بەڵام وەک ئاشکرایە دەڤەری سەوزیش بێ بەش نابێت لە پەلاماردانی دەنگی ناڕازی و بێ دەنگ کردنیان بە ھەڕەشەو بگرە ئازاردانیان . زۆر کەسانی دیکەش لەم بارودۆخەی حزبدا بوونەتە جێی ھەڕەشەو کووشتن کە ئەوانیش ( سەردەشت و کاوە و سۆران و ودات و وشیار ) وە دەرکردنی ھێمن بنەێڵاوەیی لە دەڤەری زەرد وە لەم دووایەش دا لێدانی کاروان حەجی لە ناوچەی بەعەدرێ وە چەندەھای دیکەش ھەروەکو شوکری زەینەدین کە تا ئیستا بکووژەکانیان نادیارە ؟

بیرمان نەچێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ پارێزەرەکەی شاری ھەولێر خاتوو ناز سلێمان بەشێوەیەکی نا مرۆڤانە لە ئۆتۆمبێلەکەی دا سوتێنرا بەڵام کووانێ بکووژانی ؟

وە لە نزیکەی نیوەی ساڵی ٢٠١٦ بارزان رشید کە قوتابی زانکۆ بوو ئەویش بەبەرچاوی کامیراوە و لەبەردەم خەڵکیدا تەقەی لێکراو بەجێ ھێڵرا ئەدی کووانێ بکووژەکەی بۆ نەگیرا ؟

بێ گوومانی ئەوەین کە ئەم دوو حزبە ڕۆڵە ھەژارو بێ دەسەڵاتەکەیان کردۆتە کۆیلەو درعی خۆیان وە خۆیان پاڵ پشتی گەندەڵین و دژی یاسان لە کاتێکدا دوو ئیدارەیی بە ڕوونی دیارە و سەری ھەڵداتەوە وە شکاندنی شکۆی پەرلەمان و گوێ نەگرتن لە دەنگی ناڕازی مانایەکی تەواوی بێ باکییانە لە میللەت چوونکە ئەم خاکەو ئەم میللەتە بە موڵکی خۆیان دا ئەنێن وەک ئەوەی میللەت کرێچی بێت لایان بۆیە ئەبێت بێ دەنگ بیت تا دەرت نەکەن و نەت کووژن .

دووای ئەم ھەموو ئازاردان و برسێتییە کردیان بەرامبەر میللەتەکەیان ھێشتا پەشیمان نیین لەو کردارانەی ھەڵیانبژاردووە ئەویش خیانەت و دزی و کووشتنی دەنگە ئازادەکان تاوەکو شەمەندەفەری پارە دزراوەکان بەردەوامبێت لە خەباتی نیشتیمانی کە پییان وایە ئەمانە شکۆی میللەتن بەڵام بە چی؟ بەوەی کەسانێک دێنن دزن وە کەسانێکی دیکە شەریکە دزن وە کۆمەڵێکی دیکەش پیاوی دەست بەچەکن بۆ کارە نھێنییەکانیان وەک پێشتر ئاماژەم پێ دابوو .

وڵاتێکە بێ سەرکردە و بێ یاسا و بێ ویژدان تەنیا مافیاستانە ئەوەی لەگەڵیان بێت خۆشیان دەوێت وە ئەوەشی ڕەخنەیان بگرێت ئەوە پەلاماری ئەدەن ؟ دۆخی کوردستان بەمەبەست گەشتۆتە ئەم ساتە تا خۆیان زل ھێزو دیکتاتۆرییەتی وڵات بن کەواتە ئامانجی دەوڵەت و برایەتی کامەیە ئەوەیە کە شەنگال موزایەدەی پێ بکرێت لەنێوان ھەردوو حکوومەت ئەدی کووانێ تاوانبارانی برا یەزیدی و خوشکە یەزیدییەکانمان ؟

بە دزینی ملیارەھا دۆلار و فرۆشتنی شەنگال و برسیی کردنی خەڵک و شکاندنی یاساو دەم کووت کردنی ئازادی و ھێنانی ھێزی بێگانەو دروست کردنی کێشەی ناوخۆیی لەبەر پارەو گەندەڵی ئەوا خەونی دەوڵەت و سەربەخۆیی مراندووە چوونکە ئێوە شایەنی دەسەلاًت نین. بوونیاتنان و ھەنگاوەکانی دروست کردنی دەوڵەتی کوردی بەکەسان و سیاسەتمەداری پاک و نیشتیمان پەروەر ئەکرێت نەک بەدروست کردنی دوو ئیدارەیی :

واتە بوونیاتنان :

١- دەستوور

٢-یاساو یەکسانی کۆمەڵایەتی و دروست بوونی یەک ریزی نیشتیمانی نەک تەنیا فکری حزبی

٣-پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری بۆ خزمەتی میللەت و نیشتیمان نەک بۆ گەندەڵی و برسی کردنی خەڵک

٤-یەکخستنی نێو ماڵی کورد لە ناوخۆ و لەھەر چووار پارچەی کوردستانی , وە سیاسەتی دەرەوە بەھێزکردن بۆ بەدەست ھێنانی ئامانجەکانی دەوڵەت بوون نەک بەکارھێنانی ھێزی بێگانە بۆ دژایەتی برایەتی ناوخۆو پارچە کوردستانییەکان.

ھەنگاوەکان دەوڵەتی کوردی :

١- دادگایی کردنی گەندەڵکاران لەھەر پلەو پۆستێک دابن.

٢- یاسا ودادگا نەبێتە گەمەی سیاسی حزبەکان وە بەئارەزووی خۆیان فەرمانیان پێ بکەن,

٣- میللەت بگەرێتەوە سەرشەقام بەرامبەر ھەموو حزبەکان وە بێ دەنگ نەبن لە زوڵمی برسی کردن و گەندەڵی و یاسا شکێنی بەتایبەتی لە لایەن یەکێتی و پارتییەوە.

٤- رێزگرتن لە بیروڕای ئازادی و نەک بێ دەنگ کردن و لێدان و کووشتنیان.

بەڵێ بۆ یاسا بەڵێ بۆدیموکراسی بەڵێ بۆ دەست پاکی نا بۆ بێ یاسایی نا بۆ کووشتنی دەنگی ئازاد نا بۆ گەندەڵکاری

نووسینی / ھێمن رەشید عیسی

ئیمەیڵ

haymanrashidissa@yahoo.com haymanrashidissa@gmail.com facebook.com@ Haymanrashidissa

ژمارەی مۆبایل/ ٠٧٥١١٨٢٩٢٩٤
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات