Halloween party ideas 2015
banner



ئه‌مشه‌و لە بازگەی پردێی هەولێر هێزە ئەمنییەکان ڕێگایان نەدا عەلی حەمە ساڵح و سۆران عومەر بچنە هەولێر ، و عه‌لی حه‌مه‌صاڵحیش ئاشكرای كرد ، ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی.

عه‌لی حه‌مه‌ صاڵح ، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپەری سنور میدیایی ڕایگه‌یاندوە ، كاتژمێر و نیوێك ڕێگریان لێ كردین و نه‌یان هێشت بچن بۆ هه‌ولێر.

وتیشی ، ئێستا گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ سلێمانی، و هێزه‌كانی پارتی پێیان ڕاگه‌یاندین ئه‌وه‌ ئه‌مره‌و نابێت بڕۆن بۆ هه‌ولێر.

سه‌باره‌ت به‌ سوكایه‌تی پێكردنیان عه‌لی حه‌مه‌ صاڵح وتی ، هه‌ندێك به‌ریه‌ك كه‌وتن هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ كاك سۆران عومه‌ر به‌ڵام له‌گه‌ڵ من هیچ نه‌بووه‌ ته‌نها ڕێگریه‌كه‌ نه‌بێت .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات