Halloween party ideas 2015
banner




حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاندووە:" تورکیا و ھەولێر ترسیان لە پەکەکە ھەیە، بەڵام ئێمە بە تورکیامان وتووە، کە شەڕی پەکەکە ناکەین و ئەو عێراقیانەش، کە لایەنگری ئەوانن بە تایبەت ئێزیدیەکان ئێمە ڕێگریان لێناکەین و دەستوەردان لە فکر و لایەنگری سیاسی ھیچ کەسێک ناکەین".

ھۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشێک لە وتەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاودەکاتەوە، کە ئێوارەی دوێنێ لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری کردوویەتی.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، عەبادی وتویەتی:"ئاگادارین، کە ھەرێم نزیکەی لەسەدا بیستی نەوتی عێراق دەفرۆشێت و ڕۆژانە لە نێوان ملیۆن بۆ ملیۆن و سێ سەد ھەزار بەرمیل دەفرۆشێت پارەکەی بۆ نادرێتە فەرمانبەران وپێشمەرگە؟".

وتوشیەتی:" لایەنەکانی ھەرێم بێ جیاوازی پشکیان ھەیە لە نەوتدا بۆیە قسە ناکەن".

لەبارەی حەویجەوە، عەبادی وتویەتی:" حەویجە مەترسیەکی جدییە لەسەر کەرکوک و ویستمان پێش موسڵ ئازادی بکەین، لایەنی کوردی ڕێگربوون، جارێک لە کەرکوک کێشەیان دروست دەکرد و جارێک دەیانوت ھەولێر کێشەکەیە".    

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەکەکە و سەنگال-یش دواوە و وتویەتی:" تورکیا وھەولێر ترسیان لە پەکەکە ھەیە و ئێمە سیاسەتمان ڕوونە و بە تورکیامان وتووە ناھێڵین خاکی ئێمە بۆ دژایەتی ئێوە بەکار بھێنرێت، بەڵام پێشمان ڕاگەیاندوون، کە ئێمە شەڕی پەکەکە ناکەین و دژایەتی ئەوان ئیشی ئێمە نیە و ئەو عێراقیانەش، کە لایەنگری ئەوانن بە تایبەت ئێزیدیەکان ئێمە ڕێگریان لێناکەین و دەستوەردان لە فکر و لایەنگری سیاسی ھیچ کەسێک ناکەین".  

حەیدەر عەبادی، باسی لەوەشکردووە، کە تەنسیقمان لەگەڵ ھەرێم کردووە، کە شەنگال و ئەو ناوچانە لە ڕووی ئەمنییەوە بە ھاوبەشی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێوە ببرێت.  
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات