Halloween party ideas 2015
banner



شاباشی سامانی ئەم ووڵاتە
بەراوردێك لەنێوان تێچوی شەقامێكی ئێمەو ووڵاتانی ناوچەكە:


لە كوردستان نزیكەی نیو ملیار دۆلار بۆ شەقامێك درێژییەكەی 38 كیلۆمەتره خەرجدەكرێت!؟


- رێگایەك لەنێوان سعودیەو عومان بەدرێژایی 519 كیلۆمەتر بە 246 ملیۆن دۆلار! واتە 38 كیلۆمەتر تەنها 18 ملیۆن دۆلاری تێچووە!


- دروستكردنی رێگایەك لەنێوان شەقرەو مەكمەلا لە یەمەن بەدرێژایی 421 كیلۆمەتر بە تەنها 55 ملیۆن دۆلار! واتە 38 كیلۆمەتر تەنها نزیكەی پینج ملیۆن دۆلاری تێچووە!


- دروستكردنی شەقامێكی دووسایدی خێرا بەدرێژایی 70 كیلۆمەتر لەنێوان دوبەی و شاریقە بەتێچووی 270 ملیۆن دۆلار! كەواتە 38 كیلۆمەتر تەنها 146 ملیۆن دۆلاری تێووە!


- لە سعودیە 20 هەزار كیلۆمەتر رێگاوبان بەتێچوی 15 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار دروستكراوە، واتە بۆ هەر هەزار كیلیۆمەتر تەنها 785 ملیۆن دۆلار خەرجییەكەی بووە، بۆ 38 كیلۆمەتر تەنها 48 ملیۆن دۆلار خەرجییەكەیەتی!


تەماشای ئەو ووڵاتە عەزیمەی ئێمە بكەن، بۆ 38 كیلۆمەتر نزیكەی نیو ملیار دۆلار شاباش دەكرێت!


ئەویتر بۆخۆتان جێدەهێلم!!


سەرتیپ جەوهەر
لە فەیسبوكی نوسەرەوە وەرگیراوە
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات