Halloween party ideas 2015
banner




مامۆستا مه‌حمود عوسمان پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی سه‌یداری له‌ شاری هه‌ولێر شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ تیرۆركرا.

سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان "شوان قه‌ڵادزه‌یی" له‌ لێدوانێكدا بۆ رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه‌ شه‌وی رابردوو مامۆستا مه‌حمود عوسمان پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی سه‌یداری له‌ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ تیرۆركرا".

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "هیچ هۆكارێك دیار نیه‌ كه‌ بۆچی ئه‌و مامۆستایه‌ تیرۆركرابێت و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی به‌چوار فیشه‌ك كۆتایی به‌ژیانی هێنراوه‌".

سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى په‌رله‌مانی كوردستان داوای له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ بدۆزنه‌وه‌.

دوو مانگ به‌ر له‌ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ دره‌نگانی شه‌و "هۆشیار ئیسماعیل" مامۆستاى ئاینى له‌ شاری هه‌ولێر تیرۆركرا و هه‌رچه‌نده‌ بكه‌رانی تیرۆركردنه‌كه‌ ده‌ستگیركراون به‌ڵام تائێستا ده‌ستی پشت ئه‌و تاوانه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.


يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات