Halloween party ideas 2015
banner




وه‌ڵامێك بۆ حه‌پۆله‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر.. رۆڵه‌ ده‌ستنوێژ بشو و ئه‌وجا ناوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بهێنه‌‌ چونكه‌ گه‌ر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نه‌بووایێ نه‌ مه‌لا و نه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا ناویان نه‌ده‌بوو! پێم سه‌یر نیه‌ كه‌‌ حه‌پۆلێكی وه‌ك تۆ بپرسێت ئیبراهیم ئه‌حمه‌د چی كردوه‌ ؟ چونكه‌ نه‌ تۆ و نه‌ كوێخاكانت له‌و ئاسته‌دا نین كه‌ له‌ نیشتیمانپه‌روری و كوردایه‌تی تێبگه‌ن.. 

من لێره‌دا به‌ پێویستی نازانم كه‌ باس له‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بكه‌م‌ و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ بڵێم ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ پاش تێپه‌ربوونی ١٧ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوواییشیدا تاوه‌كو ئێستاش ئاغاكانت هه‌ر لێی ده‌ترسن. 

به‌ڵام گه‌ر پێتان خۆشه‌ ده‌توانم رێنمایتان بده‌مێ تاوه‌كو بزانن مه‌لا كێ بوو و مه‌سعود كێیه‌؟

سه‌باره‌ت به‌ مه‌لا مسته‌فا، ئه‌وه‌ پێم باشه‌ كه‌ كتێبه‌كه‌ی به‌رێز ئه‌یوب بارزانی و گه‌شته‌كه‌ی سامی عه‌بدولره‌حمان و نوسینه‌كانی محمود عوسمان و ره‌فیق پشده‌ری و چاوپێكه‌وتن و وتاره‌كانی ئه‌دهه‌م بارزانی و شه‌فیق قه‌زازو یاداشتی خودی بارزانیه‌كان و زێبارییه‌كان و سورچیه‌كان و پارتیه‌كان و هتد بخوێننه‌وه‌ و له‌بابه‌ت مه‌سعودیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌موو گه‌لی كورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستاندا ده‌زانێت كه‌ له‌ ١٩٩١وه‌ چۆن گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان و له‌و رۆژه‌شه‌وه‌ چۆن به‌ ملیۆنه‌ها مرۆڤ‌ له‌ باكورو باشورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا به‌ده‌ست شاكاره‌كانیه‌وه‌ ده‌‌ناڵن .. 

پاشان داماو رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، تۆ نه‌ قنجكی پیازیت و نه‌ سه‌ركی سیر و نه‌ زمان حاڵی حكومه‌تیت… نه‌ فڕت به‌سه‌ر كوردایه‌تیه‌وه‌ هه‌یه‌ و نه‌ باكیشت به‌ ئازار و برسیه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ ئیتر بۆ خۆت له‌و مه‌وزوعه‌دا تێ هه‌ڵئه‌قورتێنێت‌ و چ گرنگه‌ كه‌ ئێمه‌ كوڕو كچی كێین و چه‌ند ئاره‌قمان رشتوه‌؟ ئێمه دوو هاووڵاتی ئاسایین و ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ چاوی هه‌ر ئاغایكدا كه‌ زیان به‌ خاك و گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان بگه‌یێنێت ..

رۆڵه‌ تۆ له‌وانه‌یه‌ هه‌ر چه‌ند ساڵێك بێت كه‌ ناوی مه‌لا و مه‌سعودو باقی (م) واته‌ میمه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ت بیستبێت.. ئێمه‌ له‌ كاتی په‌ڕینه‌وه‌كه‌ی مه‌لاوه‌ له‌ جوگه‌له‌كه‌ی ئه‌راسه‌وه‌ ئه‌وانه‌ ده‌ناسین و به‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ی مێژوویمان له‌ لایه‌ هه‌ر له‌ نامه‌كه‌ی مه‌لاوه‌ بۆ خوالێخۆشبو قازی محمه‌دو وه‌ڵامه‌كه‌ی پێشه‌واوه‌ بۆی كه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆش بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ تا ده‌گاته سه‌ر‌ ڤیدیۆی داواكارییه‌ تایبه‌ته‌كانی ١٩٩١ ی مه‌سعود له‌ سه‌دام و ده‌نگه‌ ته‌سجیل كراوه‌كانی پارانه‌وه‌ و گریانه‌كانی كه‌ به‌ ته‌له‌فۆن له‌ ١٩٩٤دا چی به‌ باوكم وتوه‌ تا وه‌كو تۆماری ده‌نگی ٣١ی ئاب.. به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆش سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌مان به‌رامبه‌ریان به‌كار هێناوه‌ ته‌نیا و ته‌نیا له‌پێناو تێكنه‌دانی شۆرش و پاراستنی ده‌ستكه‌وتی گه‌له‌كه‌ماندا.. 

و داخه‌كه‌م كه‌ نه‌ ئه‌و كات درێغیان كرد له‌ تێكدانی شۆرشدا و نه‌ ئێستاش ده‌ستكه‌وتی گه‌له‌كه‌مانیان پاراست و ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌مدیس بوونه‌وه‌ به‌ كه‌ڵه‌گا و نه‌ك هه‌ر په‌رله‌مان به‌ڵكو له‌ته‌ نانێكیش به‌ میلله‌ته‌كه‌مان ڕه‌وا نابینن.


شانازی بله‌ی ئه‌حه‌ ره‌ش
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت