Halloween party ideas 2015
banner




مەلا کرێکار وەڵامێکی توندی مەلا عەبدول لەتیف سەلەفی دەداتەوە و پێی دەڵێت '' ئەگەر سنور ببەزێنێت ئەوەی ژێر بەڕەتئەهێنمە سەر بەڕە و شتێکت ئاشکرا دەکەم کە تەنها خۆت و ٣ کەسی تر دەیزانن''.

مەلا کرێکار لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە دوێنی ٢ شەممە بڵاویکردەوە رووی دەمی دەکاتە مەلا عەبدول لەتیف سەلەفی و دەڵێت '' ئەگەر جورئەتت هەیە و خۆت بە زانا دەزانێت، ئەوا ئامادەم لە هەر کەناڵێک بێت ڕووبەڕووت ببمەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک بکەین کە بۆچوونی جیاوازمان هەیە لەسەری، ئەو دارەی کردووتە بە شارە زەردەواڵەدا دەبێت ئەنجامەکەی بچێژیت''.

ئەمەش پاش ئەو چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنیە دێت کە تێیدا مەلا عەبدول لەتیف سەلەفی لە چەند بابەتێکدا هێرشی کردە سەر مەلا کرێکار.

مەلا کرێکار هەروەها دەڵێت '' "ئه‌گه‌ر سنوور ببه‌زێنیت منیش ئه‌وه‌ی ژێر به‌ڕه‌ت ئه‌هێنمه‌وه‌ سه‌ر به‌ڕه‌ و باسی شتێک دەکەم کە خۆت و سێ کەسی دیکە ئاگادارن".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات