Halloween party ideas 2015
banner



نێردراوە.............

با نێچیر بارزانی لەپارتی و علی حەمەصاڵح لەگۆڕان بەشداری ئەولیژنە بکەن و دارەکە لەسەریەکێتی دا نەشكێنن لەکاتێك دا خەڵك بێ مووچە وبێ ئاو کارەبایە!.

لەکاتێك نیوومووچەش نیە بۆفەرمان بەران و مووچە خۆران لەکاتێك دا خەڵك لەگوزەرانێکی خراپ دائەژین پارتی بۆ تووڕەتر کردنی خەڵکی کەم دەرامەت لەیەكێتی لەم هەموو وەفدو هاتن وچوونەی ووڵاتان کارێکیان بە قوباد تاڵەبانی سپاردووە کەپارتی بۆ خۆشیان ناوێرن خۆیانی لەقەرە بدەن لەزۆنی زەرد زەوی مرۆڤەکانیش بەتاڵان ئەبرێن هەموو سەرزللــەکانی پارتی زیادە ڕۆییان کردۆتە سەر هەموو جێگایەکی ئەو دەڤەرە بەڵام قوباد تاڵەبانی دانراوە و ئەو ئەرکەی پێ سپێردراوە کەدەبێت دیاریدەیی زیادە ڕٶیی لەناو بەرێت باجەنابی کاك قوباد بزانێت ئایا کاردانەوەی خەڵک چێ ئەبێت لەئاست یەکێتی و شەخسی کاك قوباد ئەوکاتە ئەو کارە بگرێتە ئەستۆ!!

ئەگەر بیریشی چووە بەبیری بهێننەوە ئەم تەڵە بەیەكیتی دا نەتەقێنێت واهەڵبژرادن نزیك ئەبێتەوەو ئەوکاتە دەرئەکەوێت کە ئەوخەڵکەی کەم دەرامەتن چۆن جارێکی دیکە سزایی یەکێتی ئەدەنەوە .

ئەگەر بڕیارە زیادە ڕٶیی نەمێنێت ئەبێت هەموو کەسێك بگرێتەوە ولەناوچەکانی زۆنی زەرد دەست پێ بکات لەهەولێرو دهۆك 

لەسیتەكیش دەست پێ بکات لەسنوری زۆرنی سەوز جگە ئەمە جارێکی تر یەکێتی باجێکی قورستر ئەدات لەوەی چاوەڕێ ئەکریت..

تێبینی/قوباد تاڵەبانی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیوویەتی ئەو بەوکارە هەڵئەسێت !



يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات