Halloween party ideas 2015
banner




ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت، یەکێتی پێویستی بە بڕیارێكی بوێرانەیە بۆئەوەی خۆی لە دیكتاتۆریەتی گۆڕان دووربخاته‌وه‌.

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، بە ماڵپەری فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندوە"ئێستا هیوایەك گەڕاوەتەوە كە پارتی و یەكێتی جارێكی دیكە لێك نزیك ببنەوە، به‌ڵام یەكێتی پێویستی بە بڕیارێكی بوێرانەیە، بۆئەوەی خۆی لە دیكتاتۆریەتی گۆڕان دووربخاته‌وه‌، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا ببووە ئێخسیری دەستی هەندێك كەسی گۆڕان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە"پارتی و یەكێتی پێكەوە توانیویانە ئاساییش و سه‌قامگیری بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكەن، بە پێچەوانەی ئەوەی كە گۆڕان دەیوت، ئێمە ژیانی خەڵك خۆشتر دەكەین، كەچی لە جیاتی ئەوەی كل بدەن، كۆرەیان كرد".

ڕەخنەی ئەوەش لە گۆڕان دەگرێت"کە ئەگەر کەسێک وەک ئەوان بیرنەکاتەوە بە خائین و بەکرێگیراویان دەزانن".

دەشڵێت"بۆیە یەكێتی پێویستی بەوە هەیە خۆی لەو شتانە ڕزگار بكات".

بەوتەی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی، گۆڕان بە ئاشكرا دژی سەربەخۆبوونی كوردستانه‌، وتووشیەتی گۆڕان داوادەکات "حكومەتی عێراق حوكمی هەرێم بكات، ئەگەر هەر هیچ نەبێت سلێمانی بكەوێتە ژێر دەستی حكومەتی عێراق، بۆیە دەبێت یەكێتی شتێكی وا بكات، لەو پارێزگایە جارێكی دیكە كۆنتڕۆڵی سیاسەت بگرێتەوە دەست، چونكه‌ لێكنزیكبوونەوەی پارتی و یەكێتی وا دەكات كە لەو كێشانە ڕزگار بین".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات