Halloween party ideas 2015
banner



عادل موراد له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ "ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە ئێستا كادرو ئەندامانی حزبەكان بێ ئاگا لە پڕۆسەی سیاسی دوای فەرمانی سەركردەكانیان ناكەون و راوبۆچون و سیاسەتی حزبەكانیان هەڵدەسەنگێنن و هەڵویستی خۆیان دەبێت لەسەری زۆر بەڕاشكاوانە".

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی یه‌كێتی بڕوای وایه‌ رای گشتی رۆڵی گەورەی هەیە لە ئاراستەكردن و رەفتاری سەركردایەتی و چۆنیەتی گفتوگۆكانیان لەگەڵ حزبەكانی تردا، هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ "پاش گۆڕانكاری لە كاری حزبی و هاوكێشە نێوخۆییەكان، ئەوەی روونە، هەموو كەس لەو باوەڕەدایە كە نە سی حوزەیرانێكی تر بەئاسانی دووبارە دەبێتەوە".

ناوبراو ئه‌وه‌شی نوسیوه‌ كه‌ لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندی و نەش رێكکەوتنی حزبی بە پشت كردنە بەرژەوەندی باڵای میللەت ئیمزا دەكرێت، چونكە خەڵك هۆشیارە و وای لێهاتووە كە بەسندوقی دەنگەكان سزای حزبەكان دەدەن، ئەگەر هەڵە بكەن.

له‌ كۆتاییدا عادل موراد ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ بۆیە دانوستانكاران زۆر لە فەرمان و كارو بۆچونی فەردی سڵ دەكەنەوە، هیچ كەسێك لەم رێرەوە بەدەرنابێت، چونكە لە دواییدا سزای میللەت زۆر قورس دەبێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات