Halloween party ideas 2015
banner




کەسوکاری عەلی حسێن ئەو گەنجەی ڕۆژی 14 ی ئەم مانگە لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەسگیرکراوە و دواتر بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا دەڵێن کە لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە سوتێندراوە.

برایەکی عەلی حسێن بە ئێن ئاڕ تی وتوه‌، براکەیان ڕۆژی 14ی ئەم مانگە لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە "بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر" دەستگیرکراوە، بەڵام هەر ئەو ڕۆژە براکەیان بە سوتاوی ڕادەستکردووەتەوە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ گیانی لەدەستداوە.

هاوکات خوشکێکی عەلی حسێن کە لە نەخۆشخانە چاودێری کردووە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناوبراوی تۆمارکردووە وتویه‌تی، براکەیان لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە سوتێندراوە و براکەشی ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە.خوشک و براکەی عەلی حسێن داوا دەکەن ڕاستی و دروستی ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت و مافی براکەیان بسەندرێتەوە.

حەلی حسێن تەمەنی ٣٦ ساڵ بووە و خەڵکی دهۆک بووە، پێش گیانلەدەستدانی ماوەی پێنج ساڵ بووە کە لە ئێران گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی داعشدا بووەتە پێشمەرگە، دوای دوو ساڵ لە بوونی بە پێشمەرگە، عەلی حسێن دوورخراوەتەوە.

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات