Halloween party ideas 2015
banner




بەرپرسێکی پارتی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەپلەی عەمید روکن، بەھۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەوەزارەتی پێشمەرگەوە ماڵپەڕی SNN بڵاوی کردۆتەوە، ئەمڕۆ ٧ی شوبات، عەمید روکن جەمیل رەشید سەلیم ھەرکی، جێگری بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەھۆی دوچاربوونی بە جەڵتەی دڵ، کۆچی دوایی کرد.

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای دوچاربوونی بە جەڵتەی دڵ، لەماڵەکەی خۆی لە قەزای ئاکرێ بۆ نەخۆشخانەی رزگاری لەھەولێر گواستراوەتەوە، ئێستاش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراوە.


يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت