Halloween party ideas 2015
banner



یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نەخشەڕێگاكەی دادەڕێژێتەوە و ئەندامێكی سەركردایەتیش دەڵێت "بافڵ تاڵەبانی نوێنەرایەتی مام جەلال دەكات لە كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیدا".
سەبارەت بە ئامادەبونی بافڵ تاڵەبانی لە كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بێ ئەوەی هیچ پۆستێكی حزبی هەبێت، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی "ئاوێنە"دا رایگەیاندوە، بافڵ تاڵەبانی لە كۆبونەوەكاندا بەشداری گفتوگۆكان ناكات و رای خۆی لەبارەی بابەتەكانەوە ناڵێت، بەڵام بۆچونەكان و رەوتی گفتوگۆكان بە مام جەلال دەگەیەنێت و بەشێوەیەكی فەرمی نوێنەرایەتی مام جەلال دەكات لە كۆبونەوەكاندا.
لەبارەی دەستكاریكردنی پرۆژەی نەخشەڕێگاكەی حزبەكەشیان، ئەسەسەرد دەڵێت "گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر نەخشەڕێگاكەی یەكێتی كراوە و هەموو پێشنیار و تێبینییەكان لەلای منە و زۆرن، لەبەرئەوە دەبێت جارێكی دیكە دابڕێژرێتەوە".
هەروەها ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە وەفدێكی سەركردایەتی حزبەكەیان سەردانی بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی دەكات بۆئەوەی بگەڕێتەوە بۆ كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی.

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات