Halloween party ideas 2015
banner

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی داوا دەكات دەستلەكاركێشانەوەی ئازاد جندیانی ئەندامی یەدەكی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەیان قبوڵ نەكرێت تا ئەستۆپاكی نەسەلمێنێت، دەشڵێت "شتمان لەسەری هەیە".

لەبارەی وازهێنانەكەی جندیانی لە یەكێتی، سامان گەرمیانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە رۆژنامەی "ئاوێنە"ی وتوە، "پێمانوایە هەر كەسێك دەستلەكاردەكێشێتەوە، دەبێت جارێ خۆی پاكبكاتەوە، چونكە ئەو خۆیشی تاوەكو ئێستا ئەندامی مەكتەبی سیاسی بووە، هەر شتێكی هەبوایە، دەبوو پێش ئەوە بهاتایە لە كۆبونەوەی كەتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیدا باسی بكردایە، نەدبوو بەو جۆرە بكات، كە خۆی ئامادەكردوە و دووری گرتوە و رۆیشتوە دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردوە".

گەرمیانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كە ژمارەیەكیان لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی پێیانوایە دەبێت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دابنرێت لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە دۆخی جندیانی هەڵبسەنگێنێت. دەشڵێت "ئەگەر پاك دەرچوو، ئەوكاتە بەشێوەیەك لە شێوەكان دەبێت هەم ئەنجومەنی ناوەند هەم سەركردایەتی بڕیاری خۆی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكە بدات".

هەروەها نایشارێتەوە كە شتیان لەسەر ئازاد جندیانی هەیە، بەڵام دەڵێت "ناتوانم لێرەوە بیڵێم، بەڵام دەبێت لەوكاتەوە كە لە راگەیاندنی یەكێتی بووە تا ئێستا، لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت، بزانین كاك ئازاد پیاوێكی پاك دەردەچێت".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات