Halloween party ideas 2015
banner




سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "ئاڕاستەكان بەرەو ئەوە دەچن كە بارودۆخەكە درێژەدان بێت بە كودەتاكەی سەر پەرلەمان، نەك گۆڕانكاریی لە سێ سەرۆكایەتییەكە.!".
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان،( كە لە 12ی تشرینی یەكەمی 2015ەوە ڕێگری لێدەكرێت بچێتەوە هەولێر و ناو پەرلەمان ) لە پێشوازیكردن لە ئۆلیڤەر شناكنبێرگ، جێگری باڵوێزی ئەڵمانیا لە بەغدا، ڕایگەیاند"سوپاسی حكومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەین كە پشتیوانی هەرێمی كوردستان بوون لە رووبەروبونەوەی تیرۆرستان و پشتیوانییەكانیان لە شەرعیەت و پرۆسەی دیموكراتی لە هەرێمی كوردستان."

لەبارەی گفتوگۆی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانیش، سەرۆكی پەرلەمان وتی "پێویستە كێشەكان چارەسەرێكی ڕیشەیی بكرێن، نەك سیاسەتی پینە و پەڕۆ. بەلامانەوە ئاساییە سێ سەرۆكایەتییەكە گۆڕانكاریی تێدا بكرێت، بەڵام ئاڕاستەكان بەرەو ئەوە دەچن كە بارودۆخەكە درێژەدان بێت، بە كودەتاكەی سەر پەرلەمان، نەك گۆڕانكاریی لە سێ سەرۆكایەتییەكە."

جێگری باڵوێزی ئەڵمانیا وتی " ئێمە پشتیوانی لە شەرعیەتی پەرلەمان دەكەین، پێمان وایە بەڕێزتان سەرۆكی شەرعی پەرلەمانن و دەبێ كۆتایی بەم پەكخستنەی پەرلەمانی كوردستان بهێنرێت." 

ئاماژەی بەوەشدا هاوكارییەكانی ئەڵمانیا، پابەندە بە هەماهەنگی حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا و پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە ئاستی دیموكراتی و دەستاودەستكردنی شەرعیانەی دەسەڵات. بۆیە ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی شەرعییەت دەكات.!

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، 5ی شوباتی 2017 ئۆلیڤەر شناكنبێرگ جێگری باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق سەردانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا، گفتوگۆیان سەبارەت بە پرسی كێشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.


لە مانگی تەموزی ساڵی 2015ەوە بەهۆی ناكۆكی لەسەر ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەموراری چوارەمی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێوانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ( كەهاوبەشی یەكتربوون لەپێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ) ڕووەو ئالۆزی چوو، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی هاوڵاتیان و "پەلاماردانی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سۆران و سەیدسادق"، هێندەی تر دخەكەی ئالۆزتر كرد.

رۆژی 12ی تشرینی یەكەمی 2015 بەبڕیارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتای بەڕێكەوتنی سیاسی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان هێنرا و ڕێگە نەدرا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بچێتەوە هەولێر و ناو تەلاری پەرلەمان و وەزیرەكانی گۆڕانیش لە حكومەت لەكارەكانیان ڕاگیران.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات