Halloween party ideas 2015
banner




ژوان احمد سعید

لەكاتێكدا دوێنێ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی كراوە‌و هەموو ئەندامان بە جێگری سكرتێری گشتیشەوە ئامادەبون جگە لە لە كاك ئازاد كە دەستی لەكاركێشاوەتەوە، كاك بەرهەم  كاتەدا لە ڕێی پەیكی شارەزای خۆەیوە ( سلێمان عەبدولا یونس) وێنەیەكی لە پاركی هەواری شار بڵاو كردۆتەوە.

كاك بەرهەم وەك هەموان لە كۆبونەوەكە ئاگادار كراوەتەوە بەڵام دەڵێت كێشەكان بە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی چارەسەر نابن.

تێناگەم ئەبێ چارەسەری كێشەكان چۆن بن؟ تۆ بڵێی هەموان لە مەكتەبی سیاسی بە كاك كۆسرەتیشەوە زەلیل بن‌و تەنیا كاك بەرهەم بوێر‌و سەرڕاست بێ؟ ئایا بەو وێنەیە دەیەوێ بڵێت كۆبونەوەكە گرنگ نیە‌و من لەو پارەكەوە كاری تر دەكەم؟

ئایا كاك بەرهەم بەم مەسجە دەیەوێ چی بڵێ؟ ئایا یەكێتی ماوە یان ئەویش بێئومێد بوە لەوەی لەم حزبەدا بمێنێتەوە؟ یان ئەوەیە كە باس دەكرێ كە كاك بەرهەم بە خوارتر لە سكرتێری گشتی قایل نیە‌و دەیەوێ خۆی برا گەورە‌و هەموان بچوكی قبوڵ بكەن؟

بەهەرحاڵ هیوادارم ئەم دورەپەرێزیەی كاك بەرهەم زۆر نەخایەنێت‌و خۆی بە رەهای‌و بە راشكاوی بیدركێنێ دەیەوێ لەناو شورای یەكێتی كێەشكان چارەسەر بكات یان چیدی بڕستی ئیشی نەماوە لەناو یەكێتی، پێمان بڵێ ئایا بەدیلی كۆنەبونەوە چی یە، خۆ ساڵێكە كۆبونەوە نەكراوە‌و ناوەندی بڕیار دروست بوە ئایا چی گۆڕیوە. بۆیە كاتی ئەوەیە هەموان كۆببنەوە‌و بە كۆبونەوە كێەشكان چارەسەر بكەن لەوەی ببنە بنێشتە خۆشە‌و مەسخەرەی ناو میدیای لایەنەكان.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات