Halloween party ideas 2015
banner

 


حەیدەر شەشۆ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی شنگال بڵاوبونەوەی هەواڵێک لە میدیاکاندا رەتدەکاتەوە و دەڵێت '' هەرگیز نابمە پارتی''.

حەیدەر شەشۆ فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی شنگال و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە سایتی''میللەت''ی سەر ە یەکێتی راگەیاندووە ، من پێم سەیرە کە هەواڵێکی لەو جۆرە لە میدیاکانەوە بڵاودەکرێتەوە و پێم ناخۆشە کە وەڵامیان دەدەمەوە، بەڵام لێرەوە دەڵێم '' حەیدەر شەشۆ و هێزەکەی هەرگیز نابنە پارتی.

لەبارەی چوونی هیزەکانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، ووتی '' من و هێزەکەم ئێزدین و لە خزمەتی ئێزدیەکانداین، ئەگەر بێتو وەزارەتی پێشمەرگە قبوڵ بکات کە هێزەکانی پاراستنی شنگال بەناوی خۆی و ئاڵای خۆیەوە بچێتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە ئەوا قبوڵی دەکەین، بەڵام بەو جۆرەش هەرگیز نابمە پارتی بەڵكو من ئیزدیم''.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی ئاوێنە لە ژمارەی ئەمڕۆ سێ شەممەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە حەیدەر شەشۆ بووەتە پارتی و ئێستا ئەندامی ئەو حزبەیە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات