Halloween party ideas 2015
banner




ڕاوێژکارێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتی ھەرێم دەستی لەکارکێشایەوەو ڕایدەگەیەنێت، "پێویستە سەرجەم بەرپرسانی دیکەی گۆڕان لەحکومەت دەستلەکاربکێشنەوە"، دەشڵێت:"بەھۆی گەندەڵیەوە نەمتوانی بەردەوامبم، بۆیە دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشکرد".

سەعید کاکەیی ڕاوێژکاری وەزیری پێشمەرگە لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، "لەڕۆژی یەکی شوباتی ٢٠١٧ وازھێنانم لەوەزارەتی پێشمەرگە پێشکەشکرد، کە بەشێوەی گرێبەست بۆ ماوەی دوساڵ لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کارمکردوە، بەڵام بەھۆی گەندەڵیەوە نەمتوانی بەردەوامبین، بۆیە دەستلەکارکێشانەوەن پێشکەشکرد".

وتیشی:"وازھێنان و دەستلەکارکێشانەوەم پەیوەندیی بەگۆڕانەوە نییە، واتە وازم لەگۆڕان نەھێناوە، بەڵکو وازم لەو پۆستە ھێناوە کە ھەمبوە لەحکومەت، داواشدەکەم، بەزوترینکات ھەموو بەرپرسانی  گۆڕان لەحکومەت دەستلەکاربکێشنەوە و وازبھێنن".

ئەوەشی وت:"خزمەتکردنی پێشمەرگەو بەپیشەییکردنی دامەزراوەکانی، پیرۆزترین ئەرکی سەرشانی من بون، بەڵام لەبەر گەندەڵی و خۆسەپاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەر ھەموو جومگەکانی دەسەڵاتدا، نە پلانی بەپیشەیی بون و نە پلانی بەدامەزراوەکردنی وەزارەتی پێشمەرگەش بەسەرکەوتویی نەگەیشتنە ئەنجام".

کاکەی لەپەیامێکیشدا بۆ ھاوڵاتیان وتی:"وەک تاکێکی ئەم ھەرێمە، داوای لێبوردن لە تێکڕاتان دەکەم کە بەشبەحاڵی خۆم، نەمتوانیوە لەئاستی چاوەڕوانیەکانی ئێوەی ئازیزی کوردستاندا بم".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات