Halloween party ideas 2015
banner



ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە دوای سێ مانگ زیندانی ئەمڕۆ چوار شەممە ئازاد كرا.

 محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان لە سوپاسنامەیەكدا نوسویەتی "نزیكەی سێ مانگ پێش ئێستا توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووم و بەداخەوە لە ئۆتۆمبێلەكەی بەرامبەرم دوو گەنج گیانیان لە دەستدا و جوانەمەرگ بوون".

هەر لە نوسینەكەیدا ناوبراو دەڵێت: "سەرەتا داواكارم لە خوای گەورە كاكە چەتۆ ئیبراهیم و كاكە سەركەوت مەدحەد بە بەهەشتی نەبڕاوەی خۆی شاد بكات و ڕۆحیان ئاسودە و ئارام بێت"، هەروەها سوپاسی هەردوو بنەماڵە و كەسوكاری هەردوولا دەكات كە لەبەردەم دادگا و لەڕووی یاساییەوە لێی‌ خۆشبوون.

لە مانگی 11 ساڵی ڕابردوودا محەمەد شێخ وەهاب لە نزیك دەربەندیخان توشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوو، كە بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا و ناوبراویش برینداربوو.

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات