Halloween party ideas 2015
banner



كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆماجڤاكێن كوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات هۆكاری‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌می‌ دیموكراسیه‌ به‌پێویستیشی‌ ده‌زانێت هه‌مووان پشتگیری‌ له‌خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ شه‌نگال بكه‌ن.

كه‌جه‌كه‌، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ ساڵی‌ 2017 ده‌ریكردون، تایبه‌ت به‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌جه‌كه‌ ده‌ڵێت؛ هه‌موو كێشه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان سه‌رچاوه‌كه‌یان كه‌می‌ دیموكراسیه‌‌و به‌ دیموكراتی بونی‌ باشور هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.

کەجەکە لەو ڕاگەیەندراوەدا داواش ده‌كات هه‌موو هێزه‌كان له‌م ڕوه‌وه‌ ئه‌ركی‌ خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ شه‌نگالیش كه‌جه‌كه‌، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌ بابه‌تی‌ ئازادكردن ‌و خۆبه‌رێوه‌به‌ری‌ شه‌نگالدا ده‌بێت هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان ‌و رێكخراوه‌ كوردییه‌كان خۆیان به‌ به‌رپرسیار بزان‌و پشتگیری‌ لێ‌ بكه‌ن.

هه‌ڵوێستی‌ كه‌جه‌كه‌ له‌سه‌ر پرسی‌ دیموكراسی‌ له‌هه‌رێم، له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ دیموكراسی‌ ‌و سه‌روه‌ری‌ یاساوه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌كخراوه‌.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت