Halloween party ideas 2015
banner



ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ هاتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نزیك بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌ر له‌ نه‌ورۆز بگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی نه‌گۆڕێت و به‌ وته‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی گۆڕانیش ناوبراو پێی وتوون له‌ پڕ دێمه‌وه‌، كه‌ ئێوه‌ له‌ خه‌ودا بن.

نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مانگی 9 ی ساڵی 2016 به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی چووه‌ته‌ وڵاتی به‌ریتانیا و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه‌ ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نزیكه‌ ‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ نه‌ورۆزدا بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی نه‌گۆڕێت.

ره‌ئوف عوسمان، ڕێكخه‌ری جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ چه‌ند براده‌رێكی وتووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕۆژێك له‌ پڕێكدا بێمه‌وه‌ سلێمانی، هاتنه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به‌ كاته‌كانی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌.

وتیشی: ״نه‌وشیروان مسته‌فا تا ئێستا باری ته‌ندرووستیی باشه‌، كه‌سیش جێگه‌ی ناگرێته‌وه‌، كاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو گۆڕاندا دابه‌ش كراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند براده‌رێكدا.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت