Halloween party ideas 2015
banner




په‌رله‌مانتارێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات و ئاماژە بۆئەوەدەکات بەداخەوە بە بێ بەراوردکردنی‌ ئەوەی‌ ئێمە بە یەکگرتوشەوە دەستمان بۆ بردو ئەوەی‌ پارتی‌ لەبەرانبەردا کردی‌ بەڕیز مامۆستا سەلاحەدین بەرپرسیارێتیەکە بە ناراستەوخۆ و بە قسەکردن لەسەر سەرۆکی‌ پارلەمان دەخاتە ئەستۆی‌ بزوتنەوەی‌ گۆران.

بێستون فایه‌ق، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نوسیوێتی‌ "لە ماوەی‌ چوار ساڵی‌ کاری‌ پێکەوەیی و ئۆپۆزسیۆن بون و لەماوەی‌ کابینەی‌ بنکە فراوانیش گۆڕان وەک هێزێکی‌ نزیک لە خۆی‌ لە یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ روانیوە و لە زۆرینەی‌ پرسەکانی‌ ئەم چەند ساڵەدا نزیکایەتیەکی‌ زۆر لە نێوان بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکگرتوی‌ ئیسلامیدا هەبوە و لە هەستیارترین بابەتیش کە جۆری‌ نیزامی‌ سیاسی‌ و شێوەی‌ هەڵبژاردن و دەسەڵاتەکانی‌ سەرۆکی‌ هەرێمە یەکگرتوو و گۆڕان خاوەنی‌ یەک پرۆژەی‌ هاوبەشن".

ده‌شڵێت "لە پرۆژەکانی‌ روبەروبونەوەی‌ گەندەڵی‌ و ئیدارەدانی‌ هەرێم و ژیانی‌ خەڵک و زۆرینەی‌ بابەتەکانی‌ تریشدا هاوبۆچون، هیچ کاتیش نە ناوەندێکی‌ فەرمی‌ و نە کەسایەتەییەکی‌ خاوەن بڕیاری‌ گۆڕان قسەیان لەسەر یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ نەکردوە ، لە بنەرەتیشدا ئەو ململانێ و ناکۆکیە سیاسیانەی‌ کە سەرچاوەی‌ دۆخی‌ خراپی‌ ئێستای کوردستانن لە نێوان گۆڕان و یەکگرتودا نیە مەعلومە پارتی‌ لەبەرامبەر پرۆژەیەکی‌ هاوبەشی‌ (یەکێتی‌ گۆران کۆمەڵ یەکگرتوو) دۆخی‌ کوردستانی‌ بە ئێستا گەیاند".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ "بەداخەوە بە بێ بەراوردکردنی‌ ئەوەی‌ ئێمە بە یەکگرتوشەوە دەستمان بۆ بردو ئەوەی‌ پارتی‌ لەبەرانبەردا کردی‌ بەڕیز مامۆستا صلاح الدین بەرپرسیارێتیەکە بە ناراستەوخۆ و بە قسەکردن لەسەر سەرۆکی‌ پارلەمان دەخاتە ئەستۆی‌ بزوتنەوەی‌ گۆران ، نە دەبوو مامۆستا دانیشتنێکی‌ یاسایی‌ پارلەمان بە سەرچاوەی‌ کێشەکان دابنێ و تەنها ئەو سوچەی‌ روداوەکان وەربگرێ ، دەست بەردار نەبونی‌ کاک مەسعود لە کورسی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم و هەوڵدانی‌ بەردەوامی‌ پارتی‌ بۆ دۆزینەوەی‌ رێگەی‌ نایاسایی‌ بۆ شەرعیەت دان بە کاک مەسعود و دواتریش کاردانەوە خراپ و کەم وێنەکانی‌ پارتی‌ بە داخستنی‌ پارلەمان و رێگە نەدان بە هاتنی‌ سەرۆکی‌ پارلەمان بۆ هەوڵیر روداوی‌ هیندە بچوک نین بەسەر مامۆستا صڵاح الدیندا تێپەڕن".

ده‌شڵێت "کۆبونەوەیەکی‌ ئاسایی‌ و یاسایی‌ پارلەمان کە نەبڕیاری‌ تیدا دراوە و نە پرۆژەی‌ هەموارکردنی‌ یاسای‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێمی‌ تیدا پەسەند کراوە بکاتە هۆکاری‌ ئەم دۆخە کە یەکگرتوو بۆ خۆی‌ هاوبەش و ئیمزاکەری‌ بوو ، بەجۆرێک کۆبونەوەی‌ ٢٣ ی‌ حوزەیرانی‌ ساڵی‌ ٢٠١٥ ی‌ پارلەمانی‌ کوردستان بە بێ ئەندامانی‌ فراکسیۆنی‌ یەگکرتوو نیسابی‌ یاسایی‌ تەواو نەدەکرد و ئەو کۆبونەوەیە نەدەکرا ، دواتریش راپۆرتی‌ پرۆژە هاوبەشەکانی‌ هەمواری‌ یاسایی‌ سەرۆکایەتی‌ بەبێ ئیمزای‌ ئەندامەکەی‌ یەکگرتوو لە لیژنەی‌ یاسایی‌ تەواو نەدەبوو ، لە کۆبونەوە ئاسایی‌ و یاساییەکەی‌ ١٩ ی‌ ئابیشدا نیوەی‌ ئەندامانی‌ یەکگرتوو بە سەرۆکی‌ فراکسیۆنەکەوە ئامادەی‌ دایشتنەکە بون".

بێستوون فایه‌ق ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌ "سەرکێشیەکانی‌ پارتی‌ بە داخستنی‌ پارلەمان و تۆخکردنەوەی‌ سنوری‌ دێگەڵە و گەرانەوەی‌ دۆخی‌ هەرێم بۆ دەیان ساڵ پیش ئێستا نە بەراورد دەکرێ بە کۆبونەوەو هەوڵێکی‌ ئاسایی‌ پارلەمانی‌ نە روداوی‌ هێندە بچوک و سادەن کە بەرپرسیارێتیەکەی‌ بە ناڕەوا بخرێتە سەر کەس و لایەنی‌ تر".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات