Halloween party ideas 2015
banner

 


پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان دەكرێت و چونە ناو شاری هەولێری لێ قەدەغە دەكرێت.

سروە عەبدولواحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رادیۆی نەوای راگەیاند: دوابەدوای هەڕەشەكردنەكەی مەنسور بارزانی فەرماندەی هێزی زێرەڤانی، لەچەند رۆژی رابردودا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیم بۆ هات لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوەو پێی وتم (دوای ئەوەی كۆبونەوە كراوە، بەهیچ شێوەیەك رێگەنادەن بچیتە هەولێر، ئەگەر ببینرێیت ئیهانە دەكرێیت). 

سروە عەبدولواحید وتیشی: بەپێی زانیارییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان سورە لەسەرئەوەی من نەچمەوە هەولێر، چونكە ئەو دەنگانەی لەخۆیان زیاتر گوێیان لێدەگیرێت رێگە نادەن بچنە هەولێر، وەك سۆران عومەرو عەلی حەمە ساڵح.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت